لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەورۆز بە شێوەیەکی مێژووی پیرۆز دەکرێت

نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو جێگەیەک بە کۆبوونەوەی هەزاران کەس بە شێوەیەکی مێژووی پیرۆز دەکرێت.

پیرۆزباییەکانی نەورۆز

ئاهەنگەکان ڕۆژانە بە بەشداربوونێکی زۆر ئەنجام دەدرێت. لە ١٨ی ئادارەوە چەندین ئاهەنگ ئەنجام درا.

دوێنی لە چەندین شار و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداربوونی هەزاران کەس نەورۆز پیرۆز کرا. لە پیرۆزباییەکاندا کوردان بە جلوبەرگی کولتووری کوردییەوە بە گۆرانییە کوردییە بە جۆشەکانەوە ئاهەنگییان گێڕا.

لە گۆرەپانی ئاهەنگەکاندا هەزاران کەس لە ژن، گەنج و پیاو بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگەوە ئاگری نەورزۆ دەکەنەوە، وەک سیبموڵی ئازادی نەورۆز لە یەکتر پیرۆز دەکەن.

هەندێک لەو شوێنانەی نەورۆزی تێدا پیرۆز کرا بەمجۆرەیە:

  • لە گوندی قارنی سەر بە شارۆچکەی نەغەدەی ئورمیە نەورۆز پیرۆز کرا.
  • لە شارۆچکەی دزێی مەرگەوەری ئورمیە نەورۆز پیرۆز کرا.
  • لە گوندەکانی بوێران و سیسێری سەر بە شاری سەردەشت نەورۆز پیرۆز کرا.
  • لە گوندەکانی شیناوێ و بادیناوێی پیرانشار نەورۆز پیرۆز کرا.
  • لە گوندی قەلەوەریی سەرپێل زەهاوی کرماشان نەورۆز پیرۆز کرا.
  • لە گوندی قەلاکونی سەقز نەورۆز پیرۆز کرا.
  • لە گوندی کێوەڕەش و گوندی حسێن ئابادی بۆکان نەورۆز پیرۆز کرا.
  • لە گوندی سەردۆشی سەر بە مەریوان نەورۆز پیرۆز کرا.