پەیامی وەزیری داد سەبارەت بە نەورۆز

وەزیری داد یڵماز تونچ سەبارەت بە پرسیاری، 'لە نەورۆزدا پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بڵاو دەبێتەوە یان نە' گوتی، "پەیامی بە دیمەن نابێت. گەر دواکاری هەبێت دەتوانرێت بابەتی نامە باسی لەسەر بکرێت."

وەزیری داد یڵماز تونچ لە ئەنقەرە لەگەڵ نوێنەرانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ باس و خواس کرا و تونج گوتی: "قسەوباسی پەیوەست بە 'داخۆ لێرە بەدواوە چ هەنگاوێک دەنرێت' مشتومڕێکی درووست نییە. نابێت ئەم پرۆسەیە تێکبچێت، چونکە پرۆسەکە بەلای هەموومانەوە گرنگە."

پەیوەست بە زیندانی نەخۆشەوە تونج ئەمەی گوت: "بابەتی زیندانییە نەخۆشەکان، ئێمە دەڵێین با زیندانیکراو لە گرتووخانەکاندا نەمرن.' ئەمەش لە دژی مافەکانی مرۆڤە. ڕەوا نییە ئەمە وەک لێبوردنی گشتی شرۆڤە بکرێت."

تونچ دەربارەی پرسی 'مافی هیوا' ئەم وەڵامەی دایەوە: "لە یاساکانی ئێمەدا 'مافی هیوا' بوونی نییە. بەردانی بەمەرجی حوکمدراوانی سزای قورسی هەمیشەیی کە ٣٠ ساڵ زیندانییان بۆ بڕاوەتەوە، یا حوکمدراوانی هەمیشەی هەیە کە ٢٤ ساڵ زیندانینان بۆ بڕاوەتەوە. کاتێک ئەمساڵیان پرکردەوە و دۆخییان باش بێت، ئەوکاتە ئازاد دەکرێن. گەر زیاد لە جارێک سزای قورسی هەمیشەیی بە بەسەردا سەپێنرا بێت ئەوکاتە دۆخەکە جیاوازە. سزای لە سێداردان گۆڕاوە بۆ سزای قورسی هەمیشەیی. حکومەت تایبەت لە یاسایی تیاهەڵچوونەوەی سزادا تا ئێستا دەڵێت ئازادیی بە مەرج سزای قورسی هەمیشەیی ناگرێتەوە."

تونچ پڕوپاگەندەی ئەوەی کرد لە ئیمراڵییدا گۆشەگیری نییە و گوتی: "هیچ مەرج و جیاکارییەک بە گوێرەی حوکدراوان نییە. مەرجەکانی تەندرووستی، خواردن، خواردنەوە و شوێنی مانەوە لەوێ بە گوێرەی یاساکانمانە."

بۆ پرسیاری "ئایا عەبدوڵا ئۆجالان لە نەورۆزدا بانگەوازێک بە دیمەن دەکات؟" تونچ وتی: "لە یاساکانمادا مەرجەکانی ئەوەی کە زیندانییەکان بە دیمەن لەگەڵ خزمەکانیان قسە بکەن دیارن. دەتوانێت نامە بنێرێت و لەسەر تەلەفۆن قسە بکات. ئەمە، لە یاسادا هەیە، بەڵام ناکرێت بە ڕێگەی دیمەن یان پەخشێکی ڕاستەوخۆ بەشداری بکات. دەتوانێت نامە بنێرێت. زیندانییەکان دەتوانن نامە بنێرن و دەتوانرێت لەوانیشەوە نامەیان بۆ بنێردرێت. تا ئێستا لە بابەتی نامەدا داواکارییەک نەکراوە، بەڵام ئەگەر داواکاریی بکرێت، ئەم بابەتە دەکرێت باسی لەسەر بکرێت."

لەبارەی ڤیدیۆکەی کە لە کاتی دیداری شاندی دەم پارتی و عەبدوڵا ئۆجالان گیراوە، تونچ گوتی: "ئەم ڤیدیۆیە، بە تەواوی لەلایەن ئاسایش و هەواڵگیری دەوڵەتەوە گیراوە."