نەورۆز لە سلۆپی: بژی سەرۆک ئاپۆ
لە ناوچەی سلۆپی شەرناخ نەورۆز پیرۆزکرا و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەنگی دایەوە.
لە ناوچەی سلۆپی شەرناخ نەورۆز پیرۆزکرا و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەنگی دایەوە.
لە ناوچەی سلۆپی شەرناخ نەورۆز پیرۆزکرا. ژنان و گەنجان و منداڵان بە جلی نەتەوەییەوە بەشداربوون.
گەنجان بەدەم دەهۆڵ و زوڕناوە هەڵپەڕین و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە. سەرەڕای هێرش و هۆشداری پۆلیس تەواوی ڕۆژەکە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" لە گۆڕەپانەکەدا دەنگی دایەوە.
سەرەتا کۆمیتەی ئامادەکار قسەیان کرد، پاشان دایکانی ئاشتی لەسەر سەکۆی ئاهەنگە کۆتریان هەڵدا کە نیشانەی ئاشتی و ئازادییە.
بە ناوی تەژەئاوە، ئایشەگوڵ ئایاز ڕایگەیاند بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ مانیفێستۆی ژیانی نوێ سەدەی ٢١ ـە و خاوەنداری لەم بانگەوازە دەکەن.
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان ڕایگەیاند ئەمڕۆ هەمووان لە کوردستان و تورکیا بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت، جەختی کردەوە سەرەڕای هەموو هەلومەرجەکان ٣٠ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ دەستی لە تێکۆشانی ئاشتی و خوشک_برایەتی گەلان بەرنەداوە.
پاشان دایکانی ئاشتی ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.