گەلی جۆلەمێرگ بە درووشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ئاگریان هەڵگیرساند
لە جۆلەمێرگ بە هەزاران کەس لە ئاهەنگی نەورۆزدا کۆبوونەوە و بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"ەوە ئاگرییان هەڵگیرساند.
لە جۆلەمێرگ بە هەزاران کەس لە ئاهەنگی نەورۆزدا کۆبوونەوە و بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"ەوە ئاگرییان هەڵگیرساند.
هاوشێوەی شارەکانی دیکە لە جولەمێرگ نەورۆزی ئەمساڵ بە درووشمی 'ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک' و 'نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی' پیرۆزکرا.
بە هەزاران کەس بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بوون کە لە گۆڕەپانی تەکسەر ئۆتۆگار ئەنجام درا. جەماوەری گەل بە جل و بەرگی نەتەوەیی چوونە گۆڕەپان و گۆڕەپانی نەورۆزیان ڕازاندەوە.
بەشداران بەرەبەیانی هەڵپەڕکێیان دەست پێکرد و بۆ ڕێبەر ئاپۆ درووشمییان بەرزکردەوە.
بەرنامەکانی نەورۆز بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد.
لە سەرەتادا هاوسەرۆکی شاری وان عەبدوڵا زەیدان کە قەیوم لە شوێنی ئەودا سەپێنراوە قسەی کرد.
بانگەوازی دەستپێکێکی نوێیە
زەیدان گوتی: ئەم نەورۆزە نەورۆزی ئاشتی و ئازادییە. ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازی ئاشتی کرد. ئەم بانگەوازە بۆ هەموومان دەستپێکێکی نوێیە."
وتیشی: "وەک چۆن کورد خاوەندارێتی لەم پڕۆسە کرد، دەبێت تورکیش خاوەندارێتی لێ بکات."
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی ئۆزڵەم گوندوز گوتی: "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە بەڕێز ئۆجالان دەستی پێکردووە و هەموو کەسێک دەگرێتەوە و پشتگیری دەکەین."
ئەمە سەرکەوتنی گەلە
هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئۆزتورک گوتی: "١٠٠ ساڵە باسی ئاشتی و یەکسانی شکۆمەند دەکەین. دایکانمان بە ساڵان نەیانتوانیبوو لە گۆڕەپانەکان بە کوردی قسە بکەن، بەڵام ئەمڕۆ جیهان کوردان دەناسێت. ئەمە سەرکەوتنی گەلی کوردە. ئەم هەڵوێستەی گەلەکەمان پیرۆز دەکەم."
لە دوای قسەکان بە دروشمی ؛بژی سەرۆک ئاپۆ' ئاگری نەورۆز داگیرسێنرا. ئاهەنگەکە بە گۆرانی ڕوگەش بازی و ئازاد بەدران بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.