دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ کۆمەڵکووژی ئەنجام دا
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشێکدا بۆسەر گوندی بەرخبۆتانی کۆبانێ، بەسەر بنەماڵەیەکدا کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. لە هێرشەکەدا دایک، باوک و حەوت منداڵی شەهید کرد.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشێکدا بۆسەر گوندی بەرخبۆتانی کۆبانێ، بەسەر بنەماڵەیەکدا کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. لە هێرشەکەدا دایک، باوک و حەوت منداڵی شەهید کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر (سیها) و چەکی قورس کۆمەڵکوژی ئەنجام دا.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٠٠:٤٠ بە کاتی هەرێمی هێرشی سەر خانووی بنەماڵەیەکی مەدەنی لە گوندە بەرخبۆتانی کۆبانێ کرد و پێکڕایی بنەماڵەکەی بە دایک، باوک و حەوت منداڵەوە کۆمەڵکووژ کرد. هەروەها لە هێرشەکەدا دوو کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
ناوی شەهیدانی کۆمەڵکووژییەکەم بەم شێوەیە:
خەزاڵ عوسمان عەبدۆ (دایک)
عوسمان بەرکەل عەبدۆ (باوک)
ئاهین عوسمان عەبدۆ
دیجلە عوسمان عەبدۆ
دلۆڤان عوسمان عەبدۆ
یاسر عوسمان عەبدۆ
عەزیز عوسمان عەبدۆ
ساڵیحە عوسمان عەبدۆ
ئاڤێستا عوسمان عەبدۆ