کەجەکە بە توندی کۆمەڵکووژیەکەیی دەوڵەتی تورکی لەسەر کۆبانێ شەرمەزار کرد

کەجەکە کۆمەڵکووژییەکەیی دەوڵەتی تورکی لەسەر کۆبانێ شەرمەزار کرد و گوتی: "لە دژی ئەم کۆمەڵکووژیی و هێرشە نا مرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتی تورک، دەبێت گەلەکەمان، هەموو گەل، هێزەکانی دیموکراتیک، سۆسیالیست و دۆستانمان پێکەوە بەهێزترین ناڕەزایەتی نیشان بدەن."

ڕاگەیاندراوی کەجەکە

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە پەیوەست بە کۆمەڵکووژیەکەی شەوی ١٧ی ئاداری دەوڵەتی تورک لەسەر گوندی بەرخ‌بۆتانی کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردە و تێیدا بانگەوازی نیشاندانی هەڵوێستی ناڕەزایەتی هاوبەشی هەمووانی کرد و بە توندی کۆمەڵکووژییەکەی شەرمەزار کرد.

ڕاگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەری کەجەکە بەم شێوەیە:

"دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان (سیها) و تۆپ بۆردوومانی ماڵێکی لە گوندی بەرخ‌بۆتان کرد و لە ئەنجامدا لە هەمان بنەماڵەدا نۆ کەس کوژران کە حەوت لەوانە منداڵ بوون. ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە بە تووندی شەرمەزار دەکەین. شەهیدانی کۆمەڵکووژییەکە بەڕێز و حوورمەتەوە بیردێنینەوە  و سەرساغی لە گەلەکەمان دەکەین. هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین. ئەنجامدانی ئەم هێرشە بووە هۆکاری نیگەرانی و توورەی گەلی کورد. زۆر نیگەرانی کردیین و ئازاری داین. دەوڵەتی تورک بەم کۆمەڵکووژییەوە تاوانێکی دیکەی بۆسەر تاوانە دژە مرۆڤایەتییەکانی زیاد کرد. چۆن دەبێت بنەماڵەیەک، دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکانییاندا بکوژرێن؟ هێرشی سەر بنەماڵەیەک، لە سەر دایک-باوک و منداڵەکانیان و لەناوبردنیان داخۆ لە کام ویژدان، ئەخلاق و بیرکردەنەوەیەکدا جێگەی دەبێتەوە؟ مرۆڤ ناتوانێت بە ووشە گوزارشت لەم دۆخە بکات. تەنها عەقڵێتێکی تاریک، کوێر و دژە مرۆڤایەتییانە دەتوانێت کارێکی لەم شێوەیە بکات. ئەوانەی زەڕەیەک خاوەنی ئەخلاق و وێژدان بن، ناتوانن شتێکی لەم جۆرە بکەن. دووژمنایەتی کردنی دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر کوردان، دەوڵەتی تورکی خستە ناو دۆخێکی ئەوەندە کوێر و تاریک کە کردوویەتی بە جانەوەرێک.

گوندی بەرخ‌بۆتان کە هێرشەکەی کراوەتەسەر، پێشتر بووبووە ئامانجی کۆمەڵکوژییەکی گەورەی داعش. لە ئێستاشدا دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگی کۆمەڵکووژییەکی نوێی ئەنجام دا. ئەم دۆخە نیشاندەری ئەوەی کە دەوڵەتی تورک چ پلانێکی بەدەستەوەیە. لە هەموو جموجوڵێکییدا دەردەکەوێت دەوڵەتی تورک دەیەوێت پلانی تەواونەکراوی داعش تەواو بکات.

دوای ئەوەی ئەم کۆمەڵکووژییە کەوتە ڕۆژەڤی ڕای گشتی و ناڕازیبوون نیشان درا، دەوڵەتی تورک بەرپرسیارێتی کۆمەڵکووژیەکەی لە ئەستۆ نەگرت، بەڵام ئەم هەڵوێستە هەوڵدانێکی خۆفریوودانەیە. دەوڵەتی تورک لە مێژە هێرشی سەر رۆژئاوا دەکات و کۆمەڵکووژی ئەنجام دەدات. ڕۆژێک تێنەپەڕییوە هێرشی نەکردبێت و مرۆڤی نەکووشتبێت. ئەوان هەر خۆیان بە شێوەیەکی ئاشکرا گووتییان هێرش دەکەنە سەر هەموو جێگەیەک، سەرەوژێری دەکەن و لەم پێناوەشدا هێرشیان کردووە. لە سووریا دوای ئەوەی ڕژێمی بەعس ڕووخا، هێرشەکانی زیاتر کردووە. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک نایەوێت پرسەکانی سووریا چارەسەر بکرێن و سووریا بە هەموو جیاوازییەکانییەوە ببێتە خاوەن سیستەمێکی دیموکراتیک. گەر لە سووریادا پرسەکان چارەسەر نابن و شەڕ بەردەوامە، هۆکاری ئەمە دەوڵەتی تورکە.

لە دژی ئەم کۆمەڵکووژییە نا مرۆڤایەتییانەی دەوڵەتی تورک، دەبێت گەلەکان، هەموو گەل، هێزەکانی دیموکراتیک، ئازادیخواز، سۆسیالیست و دۆستانمان بە شێوەیەکی هاوبەش بەهێزترین ناڕازیبوونیان نیشان بدەن. بێدەنگی دەوڵەتان، لە سەرووی هەموویەوە بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرانبەر ئەم تاوانە دژە مرۆڤایەتییانەی دەوڵەتی تورک جێگەی قبوڵ کردن نییە. بەردەوام بوونی ئەم بێدەنگییانە بە بەمانای هاوکاریدانە بەم تاوان و کۆمەڵکووژیانە. ئیدی کاتی ئەوەیە هەڵوێستی خۆیان بگۆڕن و لە بەرانبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورکدا هەڵوێست نیشان بدات."