دەم پارتی بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ داواکاری تۆمار کرد

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان ڕایگەیاند بۆ ئەوەی بتوانن پێش نەورۆز چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام بدەن، دواکارییان لە وەزارەتی داد تۆمار کردووە.

سەردانی ئیمراڵی

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان لە دوای کۆبوونەوەیی هەفتانەیی پارتەکەیدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە.

لە وەڵامەکانییدا باقرخان ئاماژەی بە بابەتی سەردانیکردنی ئیمراڵی کرد و باسی لەوەکرد بۆئەوەی بتوانن لە پێش نەورۆز چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام بدەن، سەردانی وەزارەتی دادی تورکیایان کردووە و دواکاری ئەنجامدانی دیداری ئیمراڵییان تۆمار کردووە.