پارێزەران بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ داواکاری نوێیان تۆمار کرد
پاریزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی داواکاریی نوێیان تۆمار کرد.
پاریزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی داواکاریی نوێیان تۆمار کرد.
لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە؛ ئیبراهیم بیلمەز، جەنگیز یورەکلی، سوزان ئاکیپا و عەمران ئەمەکچی بۆئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ڕێبەر ئاپۆ ببینین، سەردانی داواکاری گشتی کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
هەروەها پارێزەران بە هەمان مەبەست بۆ بینینی موەکیلە زیندانیکراوەکانی دیکەیان لە ئیمراڵی؛ عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش هەمان داواکارییان تۆمار کرد.
ماوەی چەندین ساڵە ڕێبەر ئاپۆ دیداری بنەماڵە و پارێزەرانی لێ قەدەغە کراوە. بەشێوەیەکی سیستەماتیکانە داوا تۆمارکراوەکانی پارێزەران و بنەماڵەکان وەڵام نادرێنەوە، لە ماوەی ٨ ساڵی کۆتاییدا لانیکەم ١٥ جار بڕیاری قەدەغەی دیداری پارێزەران بە پاسای بێ بنەما دەرچوێنراوە.