دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ کۆمەڵکووژی ئەنجام دا

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشێکدا بۆسەر گوندی بەرخ‌بۆتانی کۆبانێ، بەسەر بنەماڵەیەکدا کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. لە هێرشەکەدا دایک، باوک و حەوت منداڵی شەهید کرد.

کۆمەڵکوژی گوندی بەرخ‌بۆتان

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر (سیها) و چەکی قورس کۆمەڵکوژی ئەنجام دا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٠٠:٤٠ بە کاتی هەرێمی هێرشی سەر خانووی بنەماڵەیەکی مەدەنی لە گوندە بەرخ‌بۆتانی کۆبانێ کرد و پێکڕایی بنەماڵەکەی بە دایک، باوک و حەوت منداڵەوە کۆمەڵکووژ کرد. هەروەها لە هێرشەکەدا دوو کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.

ناوی شەهیدانی کۆمەڵکووژییەکەم بەم شێوەیە:

خەزاڵ عوسمان عەبدۆ (دایک)

عوسمان بەرکەل عەبدۆ (باوک)

ئاهین عوسمان عەبدۆ

دیجلە عوسمان عەبدۆ

دلۆڤان عوسمان عەبدۆ

یاسر عوسمان عەبدۆ

عەزیز عوسمان عەبدۆ

ساڵیحە عوسمان عەبدۆ

ئاڤێستا عوسمان عەبدۆ