لە ئەورووپا بکەرانی کۆمەڵکووژی بەرخبۆتان شەرمەزار کرا
لە چەندین شاری ئەورووپا کوردان و دۆستانیان لە دژی کۆمەڵکووژییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر گوندی بەرخبۆتانی کۆبانێیان شەرمەزار کرد.
لە چەندین شاری ئەورووپا کوردان و دۆستانیان لە دژی کۆمەڵکووژییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر گوندی بەرخبۆتانی کۆبانێیان شەرمەزار کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لەسەر کۆمەڵکووژی و هێرشە داگیرکارییەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. دەوڵەتی تورک لە درەنگانی شەوی ١٧ی ئادار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورس هێرشێکی دڕندانەی کردە سەر گوندی بەرخبۆتانی کۆبانێ.
لە هێرشەکەدا کە کرایە سەر ماڵی بنەماڵەیەکی مەدەنی، پێکڕا کۆمەڵکووژی کردن، لە ئەنجامدا نۆ کەس لە بنەماڵەکەدا شەهید بوون، کە دایک و باوکی حەوت منداڵەکەشی تێدابوو. کاردانەوەکان لەسەر ئاستی هەرێمی نێونەتەوەیی لە دژی کۆمەڵکوژییەکە بەردەوامە.
دوێنێ کوردان و دۆستانیان لە دژی ئەو کۆمەڵکووژییە لە شارەکانی؛ هامبۆرگ، لۆزان، ژنێف، ساربرۆکن و فرانکفۆرت بە خۆپیشاندان و گردبوونەوە ڕژانە گۆڕەپانەکانەوە.
لە شەرمەزار کردنەکەدا پانکارت و درووشمی شەرمەزار کردنی کۆمەڵکووژیەکە بەرزکرانەوە، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرا لە دژی کۆمەڵکووژیە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلانی سووریا و بە تایبەت گەلی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چیتر بێدەنگ نەبێت و بکەرانی کۆمەڵکووژییەکە داداگای بکرێن.
لە خۆپیشاندانەکاندا شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری، وە شەهیدانی کۆمەڵکوژی بەرخبۆتان بە ڕێز و پێزانینەوە یاد کرانەوە.
هامبۆرگ
لۆزان
ژنێف
ساربرۆکن