یەژەکە- ئەڵمانیا سەبارەت بە نەورۆز پەیامێکی بڵاو کردەوە
یەکیەتیی ژنانی کوردانی ئەڵمانیا (یەژەکە- ئە) لە بەیاننامەیەکی نووسراودا جەژنی نەورۆزی پیروز کرد و خاوەنداری لە بانگەوازییەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ دوپاتکردەوە.
یەکیەتیی ژنانی کوردانی ئەڵمانیا (یەژەکە- ئە) لە بەیاننامەیەکی نووسراودا جەژنی نەورۆزی پیروز کرد و خاوەنداری لە بانگەوازییەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ دوپاتکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک' ڕێنێسانسێکە، سەرەتای سەردەمێکی نوێیە بۆ گەلی کورد.
یەژەکە رایگەیاند: "ئەمڕۆ ڕێبەر ئاپۆ بە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیی ئازادی ژن گەیشتووەتە ئاستێکی نێونەتەوەیی. ئێمە لە جاران زیاتر تێکۆشانمان بەرز دەکەینەوە بۆ جێبەجێ کردنی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ".
یەژەکە لە کۆتایی پەیامەکەیدا ڕایدەگەیەنێت: "داوا لە هەموو لایەک دەکەین ببنە دەنگی ئاشتی، بۆ سەرکەوتنی بەرخۆدانی کاوەی ئاسنگەر، کاوەی هەمدەم مەزڵوم دۆغان، زەکییە، ڕەهشان، ڕۆناهی و بێریڤان، هەروەها بۆ سەرکەوتنی بانگەوازی کۆمەڵگای دیموکراتیک خۆمان بە ڕێکخستن بکەین و تێکۆشانمان بەرز بکەینەوە. لەسەر ئەم بنەمایە، جارێکی دیکە سەرەتا نەورۆز لە هەڤاڵانی ژنمان و هەموو گەلەکەمان و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین."