لە ئێران داوای دووبارە دادگاییکردنەوەی گەریلایەکی هەپەگە ڕەتکرایەوە
داوای دووبارە دادگاییکردنەوەی گەریلای هەپەگە حاتەم ئۆزدەمیر ڕەتکرایەوە کە لە ئەنجامی هێرشێکی هێزەکانی ئێران بە برینداری دەستگیرکرا و پاشان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
داوای دووبارە دادگاییکردنەوەی گەریلای هەپەگە حاتەم ئۆزدەمیر ڕەتکرایەوە کە لە ئەنجامی هێرشێکی هێزەکانی ئێران بە برینداری دەستگیرکرا و پاشان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
گەریلای هەپەگە حاتەم ئۆزدەمیر لە ٢ ی تەمموزی ٢٠١٩ لە ناوچەی ماکۆی شاری ئورمیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەوێتە بۆسەیەکەوە و لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە بەدیل دەگیرێت. پاشان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە، لە ٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ داواکاری پێشکەشی دادگای باڵا کرا.
ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، جەخت دەکاتەوە، دوێنێ دادگای شۆڕشی ئورمیە، داوای دووبارە دادگاییکردنەوەی حاتەم ئۆزدەمیری ڕەتکردۆتەوە و سزاکەی پەسەند کردووە.
هەروەها ڕایدەگەیەنێت، سزای لەسێدارەدانەکە بە تۆمەتی "چەکداری" بەسەر حاتەمدا سەپێنراوە و هێشتا مەترسی لەسێدارەدانی هەیە.