لە ناوچەکانی ئامەد نەورۆز پیرۆزکرا
لە ناوچەکانی فارقین و خانائاخپاری ئامەد ئاگری نەورۆز کرایەوە، گەل بە جۆشێکی مەزن بەشداربوون.
لە ناوچەکانی فارقین و خانائاخپاری ئامەد ئاگری نەورۆز کرایەوە، گەل بە جۆشێکی مەزن بەشداربوون.
لە ناوچەی فارقینی ئامەد ئاهەنگی نەورۆز بەجۆشەوە پیرۆزکرا و زۆر کەس بەشداربوون.
هاوسەرۆکی دەبەپەی شارەکە، محەمەد سیرین گوربوز گوتی: "داوا دەکەین پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بگاتە ئاهەنگی ٢١ ی ئادار لە ئامەد. ڕۆژی ئازادبوونی ڕێبەرێتی نزیکە".
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری دەبەپە، موراد کیلیچ گوتی: "بە خاوەنداری لەم بانگەوازە، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بنیات دەنێین".
پەرلەمانتاری دەم پارتی عەدالەت کایا گوتی: "ئەم نەورۆزە، نەورۆزی ئازادی ڕێبەرێتییە. بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان، بانگەوازی حەقیقەت و ئازادیی گەلانە. ئەم پرۆسەیە ئازادی بۆ هەموو گەلان دەهێنێت. ئێمە لە پێکەوەژیانی ئازادانە نزیکین".
ئاگری نەورۆز کرایەوە، ئاهەنگەکە بە گۆرانی بەردەوام بوو.
خانا ئاخپار
لە پارکی نوژیانی خانائاخپاری ئامەد ئاهەنگەکە بەڕێوەچوو. هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد، گوڵشەن ئۆزەر ڕایگەیاند وەک چۆن لە ڕابردوودا نەورۆز ڕاپەڕین بوو دژی زووحاکەکان، ئەمڕۆش واتای تێکۆشانە دژی زووحاکەکان.
پاشان ئاگری نەورۆز کرایەوە و هەڵپەڕکێ کرا.