لە قۆسەر هەزاران کەس بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕێپێوانیان کرد

پاش ئاهەنگە مەزنەکەی ناوچەی قۆسەر، هەزاران کەس بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕێپێوانیان کرد.

لە ناوچەی قۆسەر مێردین بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" نەورۆز پیرۆزکرا، هەزاران کەس بەشداربوون.

پاشان هەزاران گەنج لەسەر شەقامی نەخۆشخانە دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە. گەنجان تا شەقامی ئوگور کایماز ڕێپێوانیان کرد.