عەبدی: کۆبوونەوەی پەیەدە_ئەنەکەسە هەنگاوی یەکەمە بۆ کۆبوونەوەکانی یەکێتی
فەرماندەی گشتیی قەسەدە، مەزڵوم عەبدی دەربارەی کۆبوونەوەی پەیەدە و ئەنەکەسە، گوتی: "هەنگاوی یەکەم بوو لە زنجیرە هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی یەکێتیی کوردی".
فەرماندەی گشتیی قەسەدە، مەزڵوم عەبدی دەربارەی کۆبوونەوەی پەیەدە و ئەنەکەسە، گوتی: "هەنگاوی یەکەم بوو لە زنجیرە هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی یەکێتیی کوردی".
پەیەدە و ئەنەکەسە لە شاری حەسەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ کۆبوونەوە. فەرماندەی گشتیی قەسەدە، مەزڵوم عەبدی بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی دەربارەی کۆبوونەوەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) پەیامێکی بڵاوکردەوە.
عەبدی دەڵێت: "ئەمڕۆ دوو پارتی کوردی، پەیەدە و ئەنەکەسە بۆ دیاریکردنی نەخشەڕێگای هاوبەش و یەکخستنی هێڵی کوردی کۆبوونەوە. هەڵوێست و نزیکایەتیی هەردوو پارتەکە ئەرێنی بوو".
لە درێژەدا دەڵێت: " هەنگاوی یەکەم بوو لە زنجیرە هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی یەکێتیی کوردی. بۆ دامەزراندنی سوریایەکی فرەڕەنگ و دیموکراتیک کە تێیدا مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکرێت، پێداگرین لەسەر ئەوەی ئەم دیالۆگە سەربخەین".