کۆبوونەوەی دەم پارتی و ئاکەپە دەستی پێکرد
دەم پارتی لە چوارچێوەی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا لەگەڵ بەرپرسانی ئاکەپە کۆبووەوە.
دەم پارتی لە چوارچێوەی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا لەگەڵ بەرپرسانی ئاکەپە کۆبووەوە.
لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانیدا کە لە چوارچێوەیی بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام دەدرێت، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە کۆبوونەوەکانی بەردەوامە.
ئەمرۆ دوای ئەوەی دەم پارتی لە پەڕلەمان لەگەڵ مەهەپەدا کۆبووەوە، کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ ئاکەپەشدا کۆبوونەوەکەی دەستپێکرد.
شاندی دەم پارتی پێکهاتبوون لە؛ هاوسەرۆکانی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللای و تونجەر باقرخان، جێگری سەرۆک پەڕلەمان سری سوورەیا ئۆندەر و سەرۆکفراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلچ کۆچیگیت.
شاندەکە لە لایەن سەرۆک فراکسیۆنی ئاکەپە عەبدوڵا گولەر، سەرۆکی گرووپی ئاکەپەی پەرلەمان ئۆزلەم زەنگین، نوێنەری سەرۆککۆماری تورکیا ئەفکان ئالا و وتەبێژی ئاکەپە عومەر چەلیکەوە پێشوازییان لێکرا.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان ئەنجام دەدرێت.