سەرحەدییەکان بە جۆشەوە خاوەندارییان لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد

لە پیرۆزباییەکانی نەورۆزدا لە هەرێمی سەرحەد خاوەنداری لە بانگەوازە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا و بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" گوترانەوە.

نەورۆزی ٢٠٢٥

لە ناوچەی ئەردیشێی وان پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە گۆرەپانی فەنەر ئالای ئەنجامدرا. جەماوەری گەل بە جۆش و جلوبەرگی نەتەوەییەوە لە بەرەبەیانەوە لە گۆڕەپانەکەدا کۆبوونەوە و درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان گوتەوە.

پیرۆزباییەکە دوای خولەکێک ڕێزلێنان، بەرنامەی نەورۆز دەستیپێکرد و جەماوەر بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی کوردییەوە جۆشییان دا بە پیرۆزکردنە. لە پیرۆزکردنەکەدا پەڕلەمانتار، ئەندام و نوێنەرانی دەم پارتی و دەبەپە ئامادە بوون،

لە پیرۆزباییەکەدا جەخت لەسەر خاوەنداریکردن لە پەیام و پرۆسە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرایەوە. دوای قسەکان ئاگری نەورۆز کرایەوە.

ئاگری / پانۆس

لە ناوچەی پانۆسی ئاگری نەورۆز لە گۆرەپانی تێرمیناڵی ئۆتۆگار بە بەشداری دەیان کەس پیرۆز کرا.

لە پیرۆزباییەکەدا پەڕلەمانتاری ئاگری دەم پارتی نەجلە دەمیر قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا بە دڵنییانەوە لە ٢١ی ئاداردا بە هێزترین خاوەنداری لە پەیامەکە مێژوویەکەی ٢٧ی شوبات دەکەن.

لە دوای قسەکان بە گێڕانی ئاهەنگ و گوتنەوەی درووشم و گۆرانییەوە ئاگری نەورۆز جۆشدرا.

موش / گمگم

لە ناوچەی گمگمی مووش لە بەرەبەیاندا جەماوەری گەل ڕژانە گۆڕەپانی نەورۆزەوە. لە گۆرەپانەکەدا بەرنامەکانی نەورۆز دەستپێکراو و بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" گوترانەوە.

لە پیرۆزباییەکەدا پەرلەمانتار و نوێنەرانی دەم پارتی ئامادەبوون و پەڕلەمانتاری جۆلەمێرگی دەم پارتی ئۆنوور دوشونمەز قسەیکرد  و ڕایگەیاند دەبێت گەل بەوپەڕی ئیرادەوە لە دەوری پەیام و هەڵوێستە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە.

لە دوای قسەکان ئاگری نەورۆز جۆشدار. بە سەدان کەس بە گێڕانی ئاهەنگ و گۆرانی کوردییەوە نەورۆزییان پیرۆز کرد.