نەورۆز لە سێوەرەگێ بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا
لە ناوچەی سێوەرەگێی ڕحا نەورۆز بە بەشداری هەزران کەس بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا.
لە ناوچەی سێوەرەگێی ڕحا نەورۆز بە بەشداری هەزران کەس بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا.
لە ناوچەی سێوەرەگێی ڕحا نەورۆز بە دروشمی "ڕێبەرێتی ئازاد کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و "نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی" پیرۆز کرا.
ئاهەنگەکە لە گۆڕەپانی تەنیشت بازاڕی گەنم لەسەر ڕێگەی وێرانشار ئەنجام درا، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ئایتەن کوردۆ، سەرحەد ئەرەن، ئەندامی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیی ڕحا، نوێنەرانی ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی و بە هەزاران کەس بەشداری ئاهەنگەکە بوون.
گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە ئاڵای سەوز، سوور و زەرد ڕازێنرایەوە، لەسەر ستەیج پانکارت بە نوسینی "نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی" دانرا. هاووڵاتیان بە جل وبەرگی نەتەوەییەوە هاتنە گۆڕەپانەکە، ماوەیەکی زۆر هەڵپەڕین. لە خاڵی پشکینی پۆلیسدا گوتیان قەدەغەیە بە پێڵاوی میکاپ بچنە گۆڕەپانی نەورۆز، بەڵام گەل ئاستەنگی نەناسی و بە پێڵاوی میکاپەوە چوونە گۆڕەپانەکە.
لە ئاهەنگەکەدا کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز، هاوسەرۆکی شار و ناوچەکانی دەم پارتی و دەبەپە سڵاویان لە گەل کرد و خاوەندارێتییان لە بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد. لە ئاهەنگەکەدا چەندینجار دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "لە چیاکان مەگەڕێن، ئاپۆچیەکان لە هەموو شوێنێکن" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" بەرزکرایەوە.
ئەدامی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیی عەدالەت چیا نەورۆزی لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرد و گوتی: "ئەمڕۆ جەژنمانە. ئێمە سەردەکەوین. ئێمە دایکانیی ئاشتین. دەمانەوێت ئەم شەڕە کۆتایی بێت. دەبێت ئیدی دایکان نەگرین. لێرەوە سڵاو بۆ ئیمراڵی و ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین".
لە دوای قسەکان ئاگری نەورۆز بە پێشەنگایەتی دایکانی ئاشتیی کرایەوە و لەگەڵیدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی کوردی گروپی پەروەر و هونەرمەند بەکر ئالتای گوتی و بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.