لە ئێلح و ئامەد ئاگری نەورۆز کرایەوە
لە ناوچەی ئەرخەنی ئامەد و هەزۆی هەرێمی ئێلح ئاگری نەورۆز کرایەوە و لە پیرۆزکردنەکەدا خاوەنداری لە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ کراوە، هەروەها کۆمەڵکووژییەکەی کۆبانێ شەرمەزار کرا.
لە ناوچەی ئەرخەنی ئامەد و هەزۆی هەرێمی ئێلح ئاگری نەورۆز کرایەوە و لە پیرۆزکردنەکەدا خاوەنداری لە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ کراوە، هەروەها کۆمەڵکووژییەکەی کۆبانێ شەرمەزار کرا.
لە بەردەوامی پیرۆزکردنی نەورۆزدا لە ناوچەی ئەرخەنی ئامەد و هەزۆی هەرێمی ئێلح ئاگری نەورۆز کرایەوە و لە پیرۆزکردنەکەدا خاوەنداری لە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ کراوە، هەروەها کۆمەڵکووژییەکەی کۆبانێ شەرمەزار کرا.
ئەرخەنی
لە گۆرەپانی ئۆتۆگاری کۆن بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی ئەرخەنی و ئامادە بوونی ئەندام و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پەڕلەمانتاری دەم پارتی عەدالەت کایە ئاگری نەورۆز کرایەوە.
لە پیرۆزکردنەکەدا هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) بەدران ئۆزتورک قسەیکرد و بانگەوازی لە خاوەندارییکردن بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد. هەروەها بە توندی کۆمەڵکوژییەکانی بەرەبەیانی ئەمشەوی کۆمەڵکووژیەکی سەر کۆبانێی کرد.
پەڕلەمانتاری دەم پارتی عەدالەت کایەیش ئاماژەی بەوەدا پێویستە هەمووان ئەرکی خۆیان لە ئاست بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆدا جێبەجێ بکەن.
دوای تەواوبوونی قسەکان ئاگری نەورۆز جۆشدرا، بەشداربوون بە گێڕانی ئاهەنگ و گۆرانی کوردییەوە نەورۆزییان پیرۆز کرد.
ئێلح
لە ناوچەی هەزۆی ئێلح پیرۆزبایی نەورۆز لە دەروازەی گەڕەکی دیاربەرکر ئەنجامدرا. لە پیرۆزباییەکەدا چەندین کەس بەشداربوون، هەروەها پەڕلەمانتاری ئێلحی دەم پارتی زەینەب ئۆدونجو، هاوسەرۆکی ئێلحی دەم پارتی سۆنگول کۆکماز بەشداربوون.
لە پیرۆزبایەکەدا زەینەب ئۆدونجی قسەیکرد و ناڕەزایەتی خۆی لە دژی هێرش و کۆمەڵکووژییەکانی دەوڵەتی تورک لە سووریا کرد و داویکرد ئاشتی لە هەرێمەکەدا بەرقەرار بێت.
دوای تەواوبوونی قسەکان ئاگری نەورۆز جۆشدرا، بەشداربووان بە گێڕانی ئاهەنگ و گۆرانی کوردییەوە نەورۆزییان پیرۆز کرد.