هەپەگە: هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە

هەپەگە ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامن. سوپاتی تورک ١٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٥٠٣ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن هێرشی کردووە.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستی گەل- هەپەگە دەربارەی بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:

"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٦ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی مەسەکەنێ ئۆپەراسیۆنی دەستپێکرد.

هێرشەکانی سوپای تورک بە فڕۆکەی جەنگی؛

١٦ و ١٧ی ئادار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ‌ زینێ، سنین، کەندەکۆلا، لۆلان ٧ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی زەنگلێ ٣ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆرەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا ٥ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، شاخی بەهار ٣ جار؛ بە گشتی ١٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون.

هێرشەکانی سوپای تورک بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن؛

١٥ و ١٦ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ زینێ، شەهید شەریف، لۆلان، سنین ٢٣٠ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی شاخی ڕەشید، کانی سارکێ، زێڤکێ، شاخی زەنگل ٢٩ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، شێلازێ، بێشیلی ٨٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، شاخی بەهار ١٦١ جار؛ بە گشتی ٥٠٣ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کراوەن."