شاندی دەم پارتی لەگەڵ مەهەپەدا کۆبووەوە
شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە چوارچێوەی بانگەوازە مێژوویەکەی ٢٧ شوباتی ڕێبەر ئاپۆدا لەگەڵ پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) کۆبوونەوە.
شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە چوارچێوەی بانگەوازە مێژوویەکەی ٢٧ شوباتی ڕێبەر ئاپۆدا لەگەڵ پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) کۆبوونەوە.
شاندی دەم پارتی کە لەم هەفتەیەیی کۆتاییدا لەگەڵ چەندین پارتی سیاسییدا کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی ئەنجا داوە، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ لەگەڵ مەهەپەدا لە کۆبوونەوەدایە.
شاندی دەم پارتی پێکهاتبوون لە؛ هاوسەرۆکانی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللای و تونجەر باقرخان، جێگری سەرۆک پەڕلەمان سری سوورەیا ئۆندەر و سەرۆکفراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلچ کۆچیگیت.
کۆبوونەوەکە لە پەڕلەمان ئەنجام درا و شاندەکە لە لایەن جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە سەمیح یالچن، جێگری سەرۆکی گشتی بۆ کاروبارەکانی هەڵبژاردن و بەرپرسیاری یاسایی فەدی یلدز و جێگری سەرۆکی گشتی ئیسماعیل فاروق ئاکسووە پێشوازییان لێکرا. شاندەکە کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکەدان، چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش بدرێت.