دەم پارتی کۆمەڵکووژییەکی کۆبانێی شەرمەزار کرد
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی کۆمەڵکووژیی لە کۆبانێ بە توندی شەرمەزار کرد و گوتی بە هەموو شێوەیەک هێرشێکی دڕندانەی تێکدەرانەیە.
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی کۆمەڵکووژیی لە کۆبانێ بە توندی شەرمەزار کرد و گوتی بە هەموو شێوەیەک هێرشێکی دڕندانەی تێکدەرانەیە.
دەم پارتی گوتی: "بە نیگەرانی و توڕەییەکی زۆرە زانیمان کە لە گوندی بەرخ بۆتانی کۆبانێدا لە هێرشی درۆندا لە یەک بنەماڵەدا دایک، باوک و ٧ منداڵ شەهید بوون، ٢ کەسیش بریندار بوون."
تاوانی جەنگە
دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا ئەم کۆمەڵکووژییە تاوانی جەنگە، ئازاری ویژدانی مرۆڤایەتی دا و گوتی: "هیوادارین برینداران لە ماوەیەکی کەمدا باشببن. ئەم هێرشە لە دەرۆی مرۆڤایەتییە، بە توندی شەرمەزاری دەکەین. بە دیدگایەکی سیاسی کە هەموو جۆرە شەڕێک ڕەتدەکاتەوە، جەختدەکەینەوە کە دەبێت ئەم هێرشکەرانە بە تەواوی لێپرسینەوەیان لێ بکرێت.
هەوڵدانێکی سابۆتاژی
لە کاتێکدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ حکومەتی کاتی دیمەشق ڕێکەوتنی واژۆکرد، لە دژی هەرجۆرە هێرشێکی فەرمی بڕیار درا، ڕوودانی ئەمە ڕێکەوت نییە، هەوڵدانێکە بۆ زیادکردنی ئاڵۆزی لە هەرێمەکە و تێکدانی هیوای ئاشتییە. وەک بەڕێز ئۆجالان پێشتر ئاماژەی پێکردبوو، هەوڵدانێکی تێکەدەرانەیە.
لەو کەس و هێزانە دەپرسین کە هەوڵدەدەن کەشێکی هەڕەشە و هێرشی لە دەرۆی سنوورەوە بئافرێنن: ئایا ئەو منداڵانە شەهیدکران هەڕەشەن لەسەر سەقامگیری؟ شەهیدکردنی منداڵان و مەدەنییەکان هەرگیز قبوڵ ناکەین!."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە دەسەڵاتداری ئاکەپە کراوە سەبارە بە شەهیدکردنی مەدەنییەکان ڕاگەیاندراوێک بدات و ئەم تاوانە نامەردیانە ئاشکرا بکات.
دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا بۆ ئاشکراکردنی بەرپرسیاران و لێپرسینەوە لێیان تێکۆشان بەردەوام دەبێت.