بە دیمەن

لە بەنداوی تشرین ئاگری نەورۆز کرایەوە

لەسەر بەنداوی تشرین ئاگری نەورۆز کرایەوە و شەهیدانی عەفرین و بەنداوی تشرین یادکرانەوە. چالاکوانان لە بەنداوی تشرین گوتیان: "نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە مایەی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ".

ئەمڕۆ لە بەنداوی تشرین ئاگری نەورۆز کرایەوە و شەهیدانی عەفرین و بەنداوی تشرین یادکرانەوە. چالاکوانان لە بەنداوەکە دووپاتیان کردەوە نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە مایەی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

چالاکوانێک بە ناوی نارین خێرزادە ڕایگەیاند دەگەڕێنەوە عەفرین، گوتی: "نەورۆزی ٢٠٢٥ دەکەینە نەورۆزی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و گەڕانەوە بۆ عەفرین. ئێمە لە بەنداوەکەی خۆمانین و ئاگری نەورۆزمان بەگوڕ کردووە".

پاشان لەدەوری بەنداوەکە مۆم داگیرسێنرا. شوێنەکە بە وێنەی شەهیدانی بەنداوەکە و ئۆتۆمبیلە تێکشکاوەکان نەخشێنرا و شەهیدان یادکرانەوە.