لە بەرەبەیانەوە گەل ڕژانە گۆرەپانی قەندیل

دوای ئەوەی دوێنێ شەو مەراسیمی هەڵگیرسانی مەشخەڵی نەورۆز لە بناری قەندیل کرایەوە، بەشێکی زۆر لە گەل بە مانەوەییان لە چیادا، لەگەڵ هەڵهاتنی خۆردا بە جۆشەوە ڕژانەوە گۆڕەپانی نەورۆزی قەندیل.

پیرۆزبایی نەورۆز

نەورۆزی ئەمساڵی قەندیل بە درووشمی 'بە ڕووحی نەورۆزەوە ڕێبەرێتی ئازاد دەکەین، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیات دەنێنین' لە گۆڕەپانی نەورۆزی قەندیل ئەنجام دەدرێت.

بە هەزارن هاوڵاتی لە هەموو پارچەکانی کوردستانەوە لە دوێنێ‌وە ڕوویان کردووەتە بناری قەندیل. دوێنێ شەو بە مەشخەڵ لەگەڵ وتنەوەی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'ژن ژیان ئازادی'ییەوە نەورۆزییان پیرۆز کرد.

بەشێکی زۆری گەل تا درەنگانی شەو ئاهەنگییان گێڕا. لەگەڵ خۆرهەڵاتندا گەل جارێکی دیکە ڕژانەوە گۆڕەپانی نەورۆز.

وێڕای کەشوهەوای باراناوی بەڵام گەل بەو روحێتە گەرمەی نەورۆز لە گۆرەپانەکەدان و بە وتنەوەی درووشمەوە شادی خۆیان دەردەبڕن.

کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز ڕایگەیاند لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆوە ئاهەنگی سەرەکی نەورۆز دەستپێدەکات.

بەشێکی زۆر لە هونەرمەند و گرووپی هونەری لە ئاهەنگەدا ئامادەبن، بە لەسەر سەکۆی ئاهەنگەکە بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن.

جێگەی ئاماژەیە بۆ نەورۆزی گرووپی هونەری 'ئاوازی چیا' لە ئاهەنگەکەدا ئامادەن و گەل بە تامەزرۆییەوە لە چاوەڕوانی پێشکەشكردنی بەرهەمەکانیاندان.