لە ئامەد ڕوودەکەنە گۆڕەپانی نەورۆز

گەل بۆ نەورۆزی ئامەد ڕوودەکەنە گۆڕەپانی ئاهەنگەکە.

نەورۆزی ئەمڕۆ لە پارکی نەورۆزی ناوچەی باگلاری ڕێزان پیرۆز دەکرێت.

سەکۆی ئاهەنگەکە ئامادەکراوە و بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" ڕازاوەتەوە. سەدان کەس لە دەرەوە بانگهێشت کراون.

هەروەها پانکارتەکانی "بە گەنجێتی دەستمان پێ کرد و بە گەنجێتی سەردەکەوین" و "ئازادی سەردەکەوێت" و "هەرکەس نەزانێت چۆن لەگەڵ ژنێک بدوێت، ناتوانێت ببێتە سۆسیالیست" و "ئازادی ئامانجێکی گەردوونییە" کە وتەی ڕێبەر ئاپۆن، سەرنج ڕادەکێشن.

لە شار و ناوچە و شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەرەوە هەزاران کەس بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگەکە بەڕێ کەوتن.

لەو ڕێگایانەی بەرەو گۆڕەپانەکە دەچن، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" دەنگی دایەوە. زۆرینەی جەماوەر لە ژنان و گەنجان پێکهاتوون، بەشێک لە خێزانەکان، منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە.

هەروەها لە شارەکەدا دەنگی دەهۆڵ و زوڕنا دێت و خەڵک هەڵپەڕکێ دەکەن.

لە ئاهەنگی ئەمساڵی ئامەد، لە چەندین وڵاتەوە میوان بانگهێشت کراوە. سەدان سیاسەتمەدار و سەندیکاڵیست و نوێنەری ڕێکخراوەکان و ڕۆژنامەنووسان بۆ ئاهەنگەکە بانگهێشت کراون.

لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ٦٢٩ ڕۆژنامەنووس بۆ ڕووماڵکردنی نەورۆز بەشدارن.

هاتنی جەماوەر بۆ گۆڕەپانەکە بەردەوامە، چاوەڕێ دەکرێت بەم نزیکانە ئاهەنگەکە دەست پێ بکات.

لە ئاهەنگەکەدا، چەند وتەیەکی گرنگ پێشکەش دەکرێت، لەنێویاندا پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە ئۆزگور فایەق، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان.

بابەتی سەرەکی نەورۆزی ئەمساڵی ئامەد، بانگەوازی مێژوویی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت.