مەزڵوم عەبدی لەگەڵ شاندی دیمەشق کۆبووەوە
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی قەسەدە لەگەڵ شاندێک کە لە لایەن ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی دیمەشقەوە پێکهێنراوە کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سەر شێوازەکانی کارکردنی کۆمیتەکان کرا.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی قەسەدە لەگەڵ شاندێک کە لە لایەن ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی دیمەشقەوە پێکهێنراوە کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سەر شێوازەکانی کارکردنی کۆمیتەکان کرا.
ناوەندی زانیاری و ڕاگەیاندنی قەسەدە سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی قەسەدە و شاندی حکومەتی دیمەشق، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، مەزڵوم عەبدی لەگەڵ ئەو شاندی کە ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی کاتی دیمەشق پێکی هێناوە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان "حکومەتی دیمەشق" و "قەسەدە" کۆبووەتەوە و گفتوگۆ کراوە.
ڕۆهەڵات عەفرین ئەندامی فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و حسێن سەلامە سەرۆکی شاندی حکومەتی دیمەشق و ئەندامانی دیکەی شاندەکانی هەردوولا ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی چۆن بەڕێوەبردنی کۆمیتەکان کراوە، کە بڕیارە لە مانگی نیسان بە هاوبەشی هەر دوولا دابمەزرێنرێن.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس له "رەشنووسی دەستوور" کرا و ڕاگەیاندرا که نابێت هیچ پێکهاتەیەکی کۆمەڵگای سووریا لە پرۆسەکە پشتگوێ بخرێت و پێویسته هەمووان ڕۆڵیان له بنیاتنانەوەی داهاتووی سووریا و داڕشتنەوەی دەستووردا هەبێت. جگە لەوەش لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سەرتاسەری سووریا کرایەوە.