سبەی لە سنە بە ئاهەنگێکی مەزن نەورۆز پیرۆز دەکرێت
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەل بە جۆشوخرۆشەوە پێشوازی لە جەژنی نەورۆز دەکەن، بڕیارە سبەینێ لە سنە ئاهەنگێکی مەزن بەڕێوەبچێت.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەل بە جۆشوخرۆشەوە پێشوازی لە جەژنی نەورۆز دەکەن، بڕیارە سبەینێ لە سنە ئاهەنگێکی مەزن بەڕێوەبچێت.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاهەنگ و مەراسیمەکان بۆ پێشوازی لە جەژنی نەورۆز بەردەوامە. سبەی لە سنووری شاری سنە ئاهەنگێکی مەزن بەڕێوەدەچێت.
سبەینێ کاتژمێر ٢ـی پاشنیوەڕۆی تا ٧ـی ئێوارە، لە گوندی تەرواڵ لە شارۆچکەی دێولان و گوندی گاوەرەی سەر بە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە ئاهەنگێکی مەزن و بەشدارییەکی فراوان، نەورۆز پیرۆز دەکرێت.
هاونیشتیمانیان دووپاتی دەکەنەوە، بە جلوبەرگی کوردی و جامانە و هەورییەوە بەشداری ئاهەنگەکە دەکەن.