دەم پارتی لە گەڵ جەهەپە دیداری ئەنجامدا

دوای ئەوەی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆک گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵ و بەگشتی ١٠٥ کەس دەستبەسەرکران، شاندێکی دەم پارتی بە مەبەستی پشتیوانیکردن سەردانی ناوەندی جەهەپەیان کرد.

دەم پارتی بە مەبەستی پشتیوانکردن لە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵ و ئەو ١٠٥ کەسەی دەستبەسەرکراون، سەردانی ناوەندی پارتی جەهەپەی کرد.

شاندەکە پێکهاتبوو لە سێزای تەمەلی جێگری سەرۆک گروپی دەم پارتی و پەرلەمانتارانی دەم پارتی و ئەندامانی کۆمێتەی بەڕێوەبەریی ناوەندی (مەیەکە) و لەلایەن سەلین سایەک بۆکە، سکرتێری گشتی جەهەپە، ئۆزگور قارابات، جێگرانی سەرۆکی جەهەپە، گول چیفتچی و ئەنسەر ئایتەکین و ئاسو کایا سەرۆکی لقی ژنانی جەهەپە پێشوازییان لێکرا.

 لە میانی کۆبوونەوەکەدا شاندەکە پەیامی پشتیوانی خۆیان پێشکەش کرد.