یاشار گولەر بەرگری لەو هێرشانە دەکات کە سەرەڕای ئاگربەست بەردەوامن

یاشار گولەر سەبارەت بە پڕۆسەکە لێدوانێکی دا. گولەر چاوپۆشی لە هێرشەکانی سوپای تورکیا کرد کە سەرەڕای بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە بەردەوامە و جەختی لەم قسەیەکە کردەوە: "دەبێت چەکەکانیان ڕادەست بکەن."

یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لە ئەنقەرە بەشداری لە مەراسیمێکدا کرد و سەبارەت بە پرۆسەکە لێدوانێکی دا. یاشار گولەر سەبارەت بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی بە پرۆسەیەکی 'سەنگین' ناوی هێنا. یاشار گولەر چاوپۆشی لەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک کرد کە سەرەڕای بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە بەردەوامە و پەیوەست بە ئاگربەستی پەکەکە دەستەواژەی دووبارەبووەکەی: "دەبێت چەکەکانیان دانێن"ی دووبارە کردەوە.

لەلایەک هێرش، لە لایەک بانگەشەی خوشک-برایەتی

لە لایەک گولەر ئاماژەی دا کە بەردەوام دەبن لە شەڕەکە و لە لایەکی دیکەشەوە ئەم بانگەشەیەیی کرد: "بۆ بەهێزکردنی خوشک-برایەتی و یەکێتییمان هەوڵدەدەین. لە سەدساڵی دووەمی کۆمارماندا پێکەوە تورکیایەکی بەهێز درووست بکەین."