دەم پارتی بۆ تاوتوێکردنی "پرۆسەکە" سەردانی دیسکی کرد

دەم پارتی پاش بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە لە کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراوەکان، لەم چوارچێوەیەدا سەردانی دیسکی کرد.

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پاش بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان دەست پێ کرد. لەم چوارچێوەیەدا هاوسەرۆکی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و شاندی یاوەری سەردانی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕ (دیسک)ـی کرد.

سەردانەکە لە ناوەندی دیسک بەڕێوەچوو، شاندەکە لەلایەن سەرۆکی گشتی دیسک ڕەمزی چالیشکان و سکرتێری گشتی دیسک چەتین چالیشکان و بەشێک لە بەڕێوەبەرانی دیسکەوە پێشوازییان لێ کرا.

کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان ٤٠ خولەک بەردەوام بوو.