ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئاگری نەورۆزی کردەوە و پەیامی یەکێتی دا

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبەردەم بینای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ڕەقە ئاگری نەورۆزی کردەوە و پەیامی یەکێتی دا.

پەیامی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ نەورۆز

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاگری نەورۆزی کردەوە و لەپێش بینای ئیدارەکە ئاگری کردەوە و پەیامێکی دا.

پەیامەکە بە زمانی کوردی و عەرەبی خوێنرایەوە.

جەختکرایەوە نەورۆز نیشانەی یەکێتی و بەرخۆدان و ئازادییە، جەژنێکی مەزنە بۆ دەرخستنی تێکۆشانی گەلانی ئازادیخواز، ڕۆحی تێکۆشانی بەردەوامی گەلان لە هەرێمەکە دیاری دەکات.

هەروەها ڕاگەیاندراوە نەورۆزی ئەمساڵ پاش ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسە، گوتی: "ئەم جەژنە نیشانەی ئازادی و ڕزگاری ڕژێمەکەیە و دەسپێکی نوێی بنیاتنانی سوریایەکی ئازاد و دیموکراتیکە".

دووپاتی دەکاتەوە، بەردەوام دەبین لە ئامانجی تەواوکردنی پرۆسەی شۆڕش و بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک و فرەڕەنگ و لامەرکەزی کە تەواوی گەلانی سوریا لەخۆبگرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی شەڕڤانان و بەرخۆدەرانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق دەکات، دەڵێت: "ئێمە دەڵێین بەرخۆدان وایکرد ئەم ئاگری نەورۆزەی ئەمساڵ بکرێتەوە و واتای ڕاستەقینەی نەورۆز و شۆڕشی سوریای نیشاندا".

هەروەها جەخت دەکاتەوە خەبات دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی عەفرین و سەرێکانی و گرێ‌سپی، پیرۆزبایی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەن، بانگەواز لە تەواوی گەلی سوریا دەکات یەکبگرن بۆ ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ بۆ سوریا بۆ بنیاتنانی سوریایەکی ئازاد و دیموکراتیک.

پەیامەکە بە گوتنی "بژی ئازادی و بەرخۆدان و بژی نەورۆز" کۆتایی هات.