بەرخۆدەرانی کۆبانێ گەیشتنە تشرین

ئەو کاروانەی لە کۆبانێ کەوتەڕێ، گەیشتە بەنداوی تشرین.

بەرخۆدانی تشرین

سەدان دانیشتووی کۆبانێ ئەم بەیانییە بەرەو بەنداوی تشرین کەوتنەڕێ بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکانی پاراستنی بەنداوی تشری بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی.

کاروانی گەل گەیشتە بەنداوەکە و لەلایەن بەرخۆدەرانی ئەوێ بە مۆراڵێکی بەرزەوە پێشوازیان لێ کرا. ئەمە ٦ هەمین کاروانە لە کانتۆنی فوراتەوە بگاتە بەنداوی تشرین.

لە ٨ ی کانوونی دووەمەوە، بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق و تەواوی هەرێمەکە لە هێرشی داگیرکەران، گەلی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەستە دەستە ڕوودەکەنە بەنداوەکە.