پرۆفیسۆری ئەمریکی وارین مۆنتاگ پشتگیری لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
پرۆفیسۆری وێژەی سۆسیالیستی، وارین مۆنتانگی ئەمریکی پشتگیری لە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیمورکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ کرد و بە پرۆسەی دیاریکردنی نەخشەڕێگەی ئاشتی ناودێری کرد.
پرۆفیسۆری وێژەی سۆسیالیستی، وارین مۆنتانگی ئەمریکی پشتگیری لە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیمورکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ کرد و بە پرۆسەی دیاریکردنی نەخشەڕێگەی ئاشتی ناودێری کرد.
بەگوێرەی ئەو ڕاگەیاندراوەی لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بڵاویکردووەتەوە، پرۆفیسۆری وێژەی سۆسیالیستی، وارین مۆنتانگی ئەمریکی بە پەیامێک پشتگیری خۆی بۆ 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیمورکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە دەربڕیووە.
پەیامەکەی مۆنتاگ بەم شێوەیەیە:
"هاودەنگی و پشتیوانی خۆم بۆ هەوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی دەردەبڕم، کە لە نێوان حکومەتی تورکیا و نوێنەرانی سیاسی گەلی کورددا بەڕێوەدەچێت و ئامانجەکەی چارەسەرییەکی یەکسانە بۆ شەڕی دەیان ساڵە. ئەم پرۆسەیە بە پێچەوانەی سیاسەتەکانی قڕکردن، پاکتاوی نەژادی و شەڕەوە کە هەندێک وڵات بەڕێوەی دەبەن، هەڵگری ماتەوزەیەکە کە نەخشەڕێگەی ئاشتی پێشکەش دەکات."