هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
هەپەگە-نەڕەچە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد و گوتی: "هاوڕێمان سیدار ئارمانج فەرماندەیی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە هەڤاڵانی شەهیدمان وەرگرت و بووە ڕێچکەگری هێڵی تێکۆشانی شەهیدان."
هەپەگە-نەڕەچە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد و گوتی: "هاوڕێمان سیدار ئارمانج فەرماندەیی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە هەڤاڵانی شەهیدمان وەرگرت و بووە ڕێچکەگری هێڵی تێکۆشانی شەهیدان."
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە (هەپەگە-نەڕەچە) پەیوەست بە ئاشکراکردنی ناسنامەی شەهیدی فەرماندە، سیدار ئارمانج بەم شێوەیەیە:
"تونێلی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک ئیرادەیەکی بتەوی بونیات نا و گۆڕا بۆ قەڵایەک هیچ کەسێک توانای تێکدانی نەبێت، بووە جێ و کاتی بەرخۆدانێکی چوار ساڵی. بەرخۆدانی گردی ئامێدی یەکێکە لە درێژخایەنترین بەرخۆدانەکانی مێژووی تێکۆشانمان، مۆرکی خۆی لە تێکۆشانی ئەم دواییەمان دا و بووە ڕەخسێنەری چەندین دەرفەت و کاریگەرییەکی مەزنی هێنایەئاراوە. نەبەزیویی فیدایی ئاپۆیی نیشانی دۆست و دووژمن دا.
لە فەرماندە ئاپۆییەکانمان؛ دەیل زاگرۆس (جەرجیش چاکسو)، گوڤەن دۆزا (جانسەل دورسوم)، ئاندۆک عادل (ڕەمەزان بیلال)، جوان وڵات (فاتیح بولوت) و ئارمانج ئازادی (سەرهەڵدان ئاڵتورک) پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانە مێژووییەیان کرد و ئەم بەرخۆدانە بە فەرماندەیی هاوڕێ سیدار درێژەی هەبوو. هاوڕێمان سیدار ئارمانج فەرماندەیی بەرخۆدانی گردی ئامێدیی لە هەڤاڵانی شەهیدی وەرگرت و بووە ڕێچکەگری هێڵی تێکۆشانی شەهیدان. لە ٤ـی ئایاری٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشی دووژمندا شەهید بوو. بە ڕێزدارییەوە فەرماندەی ئاپۆیی هاوڕێ سیدار ئارمانج یاد دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین بەرخۆدانە مێژووییەکەی کە وەک میراتییەک بۆی جێهێشتووین، دەستەکەوتە مەزنەکانی، سەروەرییە تەکتیکییەکەی و هاوڕێتییە ڕاستەقینەکەی بکەین بە ڕێنیشاندەرمان و بەرەو پێشەوەی بەرین.
سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێی سیدار ئارمانج، گەلی وڵاتپارێزی سەرحەد و گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەکەین.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێ سیداری ئارمانج بەم شێوەیەیە:
ناسناو: سیدار ئارمانج
ناو و پاشناو: مەحموود توت
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک – باوک: خەدیجە – عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ـی ئایاری ٢٠٢٤ / زاپ."