دڵخواز گەرمیان؛ شەهیدی ئەڤینداری وڵات
دڵخۆاز گەرمیان کە لەسەر هێڵی شەهید هەڵمەت و ڤیان بەشداری تێکۆشان بوو، بە بەرخۆدان و بڕیارداری بەهێزیەوە نیشانی دا ڕووحی نەتەوەیی و هەستە وڵاتپارێزییەکان هیچ کاتێک لەناوناچێت.
دڵخۆاز گەرمیان کە لەسەر هێڵی شەهید هەڵمەت و ڤیان بەشداری تێکۆشان بوو، بە بەرخۆدان و بڕیارداری بەهێزیەوە نیشانی دا ڕووحی نەتەوەیی و هەستە وڵاتپارێزییەکان هیچ کاتێک لەناوناچێت.
سیستەمی هەژموونخوازی لەسەر بنەمای دابەشکردن و حوکمکردن دامەزراوە و بەم شێوەیە درێژە بە دەسەڵاتداری خۆی دەدات. کاتێک مرۆڤ سەرنج دەداتە دۆخی کوردستان، زۆر بەڕوونی هەست بەوەدەکات، گەل سەدان ساڵە دووچاری سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن بووەتەوە و وڵات پارچەکراوە.
مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بەتەنها دووژمنی ژن و سرووشت نییە، هاوکات دووژمنی سەرسەختی گەلی کوردییشە. یەک لە جێگانەی کە لە لایەن مۆدێنرێتەی سەرمایەدارییەوە بۆردوومان کراوە بێگومان باشووری کوردستانە. دەوڵەتانی ئیمپرالیستی بۆئەوەی سەرمایەیی جیهانی باشووری کوردستان بگۆڕن بە ناوەندی کۆنسێپت و شەڕی تایبەتی خۆیان، ئامانجیانە باشووری کوردستان لە بەشەکانی دیکەی کوردستان دابڕێنێت و تەڤگەری ئازادی لەو پارچەیە دوورخاتەوە.
بەڵام لەسەر هێڵی هەڵمەت و ڤیان چەندین کوڕ و کچی گەنجی قارەمان بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بوون، لەو پێوانەدا گیانی خۆیان بەخشی و نیشانیان دا لەم پارچەیە ڕووحی ئازادی نەمردووە.
بینەر فایەق لە شاری کەلاری هەرێمی گەرمیان، لە نێو بنەماڵەیەکی هۆزی جافی وڵاتپارێز لە دایکبوو. هەرێمی گەرمیان یەک لەو جێگەیانەی کوردستان کە زۆرترین قرکاری و کۆمەڵکوژی بەسەردا هێنراوە. داگیرکەران لەم هەرێمە سەدان و هەزاران گوندیان سوتاند و بە یەکجاری خاپووریان کرد، بە هەزاران ژن و منداڵییان بە زیندووی لە پرۆسەی کۆمەڵکوژیی ئەنفالدا زیندە بەچاڵ کرد.
بەڵام خەڵکی گەرمیان هیچ کاتێک لە ئاست داگیرکەراندا سەریان دانەنواند و هەموو دەرفەتەکانی خۆیان پێشەکشی تێکۆشان کرد و بەرەنگار بوونەوە. خوێنی گەنجانی گەرمیان هەمیشە پڕبووە لە عەشقی وڵات و بووە بە ئاوی ژیان بۆ تێکۆشانی ئازادی گەل.
لە کاتی هێرشی دعشدا بینی چۆن هاوکارانی داعش گەلی بە تەنها جێهشتووە
بینەر کاتێک گەورە دەبێت بە چاوەکانی خۆی سیستەمی داگیرکاری لە کوردستان بینی. بینی چۆن داگیرکەران هەزاران گوندی هەرێمەکەیان سووتاندووە، لە دڵەوە هەستی بە حەسرەتی هەزاران دایک کرد کە هێشتایش لە چاوەڕوانی گەڕانەوە ڕۆڵەکانیانن. وەک گەنجێکی کورد بە خواستی ئاشنابوون بە حەقیقەتی گەلەکی گەڕانی بە دوای ڕاستییەکاندا دەستپێکرد.
بینەر لە تێکۆشانی گەلی کورددا بووە شاهیدی سەردەمێکی مێژوویی. کاتێک چەتەکانی داعش هێرشی سەر خاکی باشووری کوردستانیان کرد، بە چاوەکانی خۆی بینی کە چۆن هەزاران هاوکار گەلییان بە تەنها جێهێشت و خۆیان کشاندەوە لە بەرگریکردن لە گەل. هاوکات ئیرادە و بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستانی بینی؛ ئەم قارەمانێتییەکی گەریلا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دانا.
لە بەرەی کەرکووک، فەرماندەیەکی گەریلا وێڕای تەمەن زۆریییەکەی و پەککەوتووی لنگێکی گوتی، هیچ کاتێک دەستبەرداری سەنگەرەکەی نابێت و گەل جێناهێڵێت. ئەم ڕووداو و دیمەنە کاریگەرییەکی زۆری لە بینەر کرد و بڕیاری دا بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا ببێت.
بووە ئەڤینداری شۆڕش و ناوی دڵخواز گەرمیان-ی لەخۆی نا
بینەر بووە ئەڤینداری شۆڕش و ناوی دڵخواز گەرمیان-ی بۆخۆی هەڵبژارد. لە چیاکانی کوردستان بەشداری پەروەردەکان بوو، لەوێیوە بووە گەریلایەکی شارەزا. لە بەرەی باشووری کوردستان وەک گەنجێکی پێشەنگ چەندین ئەرکی ستراتیژی بە سەرکەووتووییەوە جێبەجێ کرد. بە تەمەنی گەنجی خۆییەوە لە قوتابخانەی ناوەندەی پەکەکە (مەزڵوم دۆغان) بەشداری پەروەردەی ئایدۆلۆژی بوو، وە خۆی بۆ هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتییەک ئامادە کرد.
لە ئەکادیمیای سەربازی شەهید ماهیر بەشداری پەروەردە بوو و بە ئامانجی بەشداربوون لە بەرەکانی جەنگ، لە ڕووی سەربازییەوە بووە پسپۆر. وەک گەریلایەکی پرۆفیشناڵ ڕوویکردە هەرێمی زاپ. لە چوارچێوەی هەڵمەتی بازی زاگرۆسدا بەشداری چەندین چالاکی کرد و هاوشانی هاوڕێیانی مۆرکی سەرکەوتنیان لە چەندین بەرخۆدانی داستانی دا.
لە ٣١ـی ئاداری ٢٠٢٤دا لە گۆرەپانی بەرخۆدانی زاپ لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو. دڵخۆاز گەرمیان کە لەسەر هێڵی شەهید هەڵمەت و ڤیان بەشداری تێکۆشان بوو، بە بەرخۆدان و بڕیارداری بەهێزییەوە نیشانی دا ڕووحی نەتەوەیی و هەستە وڵاتپارێزییەکان هیچ کاتێک لەناوناچێت.