بە دیمەن

"لە ٧ تا ٧٠ ساڵی بەنداوەکەمان دەپارێزین"

گەل لە بەنداوی بەرخۆدان ڕایانگەیاند هەتا بەنداوەکە لەژێر هێرشدا بێت، بەرخۆدان دەکەن و گوتیان: "لە ٧ تا ٧٠ ساڵی لێرەین. پێویستە ئیتر ڕاپەڕین و سەرکەوتن مسۆگەر بکەین".

بەرخۆدانی تشرین

سەدان کەس لە پێکهاتەکانی کورد و عەرەب و ئاشووری و سریانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین چەندین مانگە لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەرخۆدان دەکەن. گەل بە جۆش و مۆراڵێکی مەزنەوە بەرخۆدان دەکەن. سەدان کەس لە کانتۆنی فوراتەوە ئەمڕۆ گەیشتنە بەنداوەکە.

گەلی بەرخۆدەر لە بەنداوەکە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

ئەندامی ئەنجوومەنی داد، ئیبراهیم مەتین ڕایگەیاند تا وەستاندنی هێرشەکان لەوێ دەبن و پشتگیری لە شەڕڤانانی نێو سەنگەرەکانی بەرخۆدان دەکەن، گوتی: "ئێمە وەک گەلی کانتۆنی فورات ئەمە شەشەمین کاروانە بەشدار دەبین. من چوارەم جارە دێمە ئێرە. بۆ بەنداوەکان و ئاو و کارەباکەمان و ڕۆڵەکانمان، لێرەین".

دایکێک بە ناوی خانم عومەر دابان، تا کۆتایی خاوەنداری لە بەنداوەکە دەکەن، گوتی: "پشتگیری ڕۆڵەکانمان دەکەین، بەنداوەکە هی ئێمەیە و دەیپارێزین، ئەردۆغان و چەتەکانی هیچ مافێکیان بەسەر ئێمەوە نییە".

دایکێک بە ناوی وەدحە ئیبراهیم تەمۆ سەرەڕای تەمەنە زۆرەکەی ڕوویکردووەتە بەنداوەکە، گوتی: "تا کۆتایی ئاو و کارەبای خۆمان لە دەستی دوژمن دەپارێزین. لە ٧ تا ٧٠ ساڵی لێرەین، دەبێت ئیدی ڕاپەڕین و سەرکەوتن مسۆگەر بکەین".