پەکەکە: نەورۆز بگۆڕین بۆ نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، داوای کرد لە هەموو گۆڕەپانێک پیرۆزباییەکانی نەورۆز بە بەهێزترین چالاکی ئەنجام بدرێت و بگۆڕێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، داوای کرد لە هەموو گۆڕەپانێک پیرۆزباییەکانی نەورۆز بە بەهێزترین چالاکی ئەنجام بدرێت و بگۆڕێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە پەیوەست بە نەورۆزی ٢٠٢٥ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و داوای ئەنجامدانی بەهێزترین چالاکی کرد لە پێنا ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ.
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
"لە ٣٧ـەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ی سەر هەڵەبجەداین کە یەکێکە لە قورسترین هێرشەکانی سیستەمی دەوڵەت نەتەوە و دەسەڵاتداری جیهانییە. وەک ئاشکرایە، لەو کۆمەڵکوژییەدا ٥ هەزار کورد کۆمەڵکوژ کران، کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون. ئەم هێرشە قڕکارییانە کوردستانی گۆڕا بۆ دۆزەخێک کە لە کتێبە پیرۆزەکاندا وەک 'بەهەشت' باسی لێوەدەکرێت. جارێکی دیکە قڕکردنەکە بە نەفرەت و شەرمەزار دەکەین. بە ڕێز و پێزانینەوە شەهیدانی هەڵبەجەمان یاد دەکەینەوە. لە هەر چوار پارچەی کوردستان بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین، هیچ کاتێک شەهیدانی هەبوون و ئازادییان لەبیر نەکەن، هەموو کاتێک بە شێوەیەکی بەهێز خاوەندارییان لێ بکەن و لە کوردستانی ئازاددا یادییان بکەنەوە.
نەورۆزی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ'
جارێکی دیکە وەک تەڤگەری ئازادی، گەلی کورد و دۆستانی دیموکراتیکمان دەڕۆینە نێو نەورۆزێکی نوێوە. لەسەر بنەمای بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ دەڕۆینە نێو نەورۆزی ٢٠٢٥ەوە لە هەموو پارچەکانی کوردستان و هەموو لایەکی جیهان وەک 'نەورۆزی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ' لەنێو جۆشێکی مەزندا پیرۆزی دەکەین. وەک ڕێبەر ئاپۆیش دەسنیشانی کردووە نەورۆز لەگەڵ پەکەکەدا جوانتر و مانادار ترە. گەلی وڵاتپارێز و دۆستانی دیموکراتیکمان، بەتایبەت ژن و گەنجان هەموو گۆڕەپانێکی نەورۆز پڕدەکەنەوە و لە هەموو کاتێک زیاتر بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەنگ هەڵدەبڕن.
سەرەتا جەژنی نەورۆزی ئازادی لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هاوڕێیانی پارتی پەکەکەمان، هێزە قارەمانەکانی گەریلامان، ژنان و گەنجان، گەل و دۆستانمان پیرۆز دەکەین. لە کەسێتی مەزڵوم دۆغان 'کاوەی سەردەم'دا هەموو شەهیدانی نەورۆزمان، شەهیدانی قارەمانمان کە نەورۆزیان گۆڕییە جەژنی ئازادی سەردەمی بە ڕێزداری، خۆشەویستی و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانی قارەمانمان بانگەوازی لە گەل و دۆستانمان دەکەین نەورۆزی ٢٠٢٥ بە جەماوەری و جۆشوخرۆشەوە پیرۆز بکەن و بە شێوەیەکی بەهێزتر لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەن. لە ساڵی نوێی نەورۆزدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازین کە لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدان.
پێویستی بە هەنگاوی پراکتیک و پشتگیرییەکی کونکرێتی هەیە
وەک ئەوەی دەزانرێت، ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی ئەو شاندەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردن، لە ٢٧ی شوباتدا بانگەوازییەکی مێژووی بڵاوکردەوە کە مرۆڤ دەتوانێت وەک مانیفێستۆی سەردەمی ناوی بهێنێت. ئێمەیش لە ١ی ئاداردا وەڵامی ئەو بانگەوازییەمان دایەوە و ئاگربەستمان ڕاگەیاند تا ئەوەی ڕێگە بەڕووی هەنگاوی پراکتیکدا بکرێتەوە، دەستنیشانمان کرد بە گوێرەی پێویستییەکانی بانگەوازییەکە دەجوڵێینەوە. بێگومان هەموو ئەمانە وابەستەی هۆشمەندی مێژووی، خۆشەویستی وڵات و گەل و ژینگەی ژیانی ئازادە. دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانجی ئازادی کورد و بۆ بە دەستهێنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکی مرۆڤایەتی بوو. هەنگاوێک بوون کە بە زانابوون و باوەڕەوە دەماننا.
نزیکەی ١٥ ڕۆژ بەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاگەیاندنی ئاگربەستماندا تێپەڕ بووە. هەڵبەت ئاراممان هەیە و ئاگاداری زەحمەتی کارەکەمانین. هەروەها لەبەرئەوەی بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ و بەیاننامەکەمان لە ناوە و دەرەوەدا بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشوازی لێکرا زۆر دڵخۆشین. بەڵام کاتیش گەلێک گرنگە و بۆ سەرکەوتن دەبیت باش بەکاربهێندرێت و بە وربوونەوەیەکی قوڵەوە پێکەوە هەنگاو بنێیین. پێویستە لەبڕی بۆچوونی ئەرێنی بۆ بانگەوازی 'سەردەمی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ، ئیدی کاتی ئەوەیە هەنگاوی پراکتیکی و پشتگیریدانی کۆنکرێتی درووست ببێت.
دەبێت هەموو چەکەکەن بێدەنگ ببن
لەماوەی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا، هەندێک هەڵوێست ڕەخنەی ئەو ئاگربەسەتە دەکەن کە ڕامان گەیاندووە و بە کەمی دەبینین. بەڵام بە بێ ئەوەی چەک بێدەنگ ببن، هیچ ئیمکانێکی هەنگاونانی سیاسی و پراکتیک و هەتا گفتوگۆیەکی تەندرووست بکرێت، نییە. بۆئەوەش ئەو ئاگربەستەی کە ڕامان گەیاندووە وەک هەنگاوێکی گرنگ دەبینین و لەوباوەڕەداین هەنگاوێکی گرنگە بۆ پراکتیزەکردنی بانگەوازییەکەی ڕێبەرئاپۆ. هەڵبەتە هیچ ئیمکانێک نییە تا مرۆڤ بە ڕاوەستاندنی شەڕی یەکلایەنە هەنگاوێکی ئاوایی پراکتیکی بنێت، پێویستە هەموو چەکەکان بێدەنگ بکرێن تا هەنگاوی پراکتیک بنرێت.
بەداخەوە پێکهێنانی پراکتیکی دەسەڵاتداری تورک بە گوێرەی ئەوە نەبوون. وێڕانی ئەوەی ڕێژەی هێرشە سەربازییەکانی سوپاتی تورک بە بەراورد بە رابردوو کەم بوونەتەوە، لە قۆناغی ئاگربەستی یەکلایەنی دوو هەفتەییدا بە گشتی ٧٣ هێرشی فڕۆکە، ٤١٧٥ جار بە تۆپ و تۆپهاوێژ و ٨ جاریش بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو ئەنجام دراون. هەموو رۆژێک فڕکەی سیخوری بۆمبهەڵگر بەسەر هەرێمەکەوەیە. لەبەرئەوەی دوای ٢٧ی شوبات لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا چاوپێکەوتن نەکراوە، نازانین لە هەلومەرجی ئیمراڵییدا گۆرانکارییەک درووستبووە یان نا. سیستەمی ئیمراڵی وەک پێشوو بەردەوامە. هەرچەندە لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەردەکەوێت کە کۆبوونەوە و گفتوگۆ هەیە، بەڵام لە لایەنی پەڕلەمانەوە کارکردنێکی ڕوون نابینرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ١ی ئادارماندا دووپات کراوەتەوە
هەموو ئەمانە بە بۆنەی نەورۆز و تەنها بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی باس دەکەین. ئاگاداری گفتوگۆ و هەوڵدانەکانین کە دەربارەی پرۆسەکە دەکرێن. لەوباوەڕەداین دوای نەورۆز ڕوونییەک دەرکەوێت کە بتوانین دەربارەی هەڵسەنگاندن بکەین. بۆیە هەموو شتێکمان بۆ ڕوونە. تا ئێستا نامەیەکی نوسراوی ڕێبەر ئاپۆمان پێگەیشتووە و وەڵامی پێویستی دەستبەجێمان داوەتەوە. بۆ بانگەوازی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ١ی ئاداردا وەڵام دراوەتەوە، ئەو شتانەی لە نامەکەدا گوتراوە بۆ ڕای گشتی بڵاوکراوەتەوە. جگە لەمە لە پرۆسەی پێشووەوە هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا نەبووە. بابەتەکانی وەک کۆنگرە بەستن، چەک دانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە وەک ئەوەی لە ڕاگەیاندراوەکەی ١ی ئادارماندا باسمان کرد دووپات کراوەتەوە.
پرۆسەی جددی، هەستیاری و ئارامی دەوێت
بە تەواوەتی ئاشکرایە ئەم پرۆسەیەیی تێیدان جددیەت، هەستیاری و ئارامی دەوێت. هەروەها لەسەر بناغەیەکی دروست هەوڵدان و تێکۆشانی مەزنی دەوێت. پرۆسەکە هەموو کەسێک دەگرێتەوە و داهاتووش داوای گۆڕانکاری و گۆڕینی دیموکراسی دەکات کە لەسەر بنەمای ڕەخنەگرتن لە خۆ و لێکۆڵینەوەی جددی بێت. ئێمەیش لای خۆمانەوە بەمشێوەیە نزیک پرۆسەکە دەبینەوە و پێمان وایە سەرکەوتن بەمشێوەیە دەبێت. لە ناوە و دەرەوشدا بانگەوازی لە هەمووان دەکەین بەم شێوەیە نزیکی سەردەمی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ببنەوە.
بە تایبەتیش وەک هێزەی پێشەنگی پرۆسەکە ژن و گەنجان، هەروەها هێزی بنەڕەتی تێکۆشانی گەلی وڵاتپارێز و دۆستانی دیموکراتیکمان دەبێت لەم بابەتەدا زۆر هۆشیار و خاوەن هەوڵدانی نزیک بن. بە گۆڕینێکی دیموکراتیکییەوە بە سەرکەوتووی پێشەنگایەی پرۆسەکە بکەن. دەبێت بە چالاکی کاریگەری دیموکراتیکی فشار لە دەسەڵاتداری بکرێت بەوەی هەنگاوی ڕوون بنێت. ئاشکرایە پیرۆزباییەکانی ٨ی ئادار لەم بابەتەدا دەستپێکێکی نوێ بوو. پیرۆزباییەکانی نەورۆز کە لەم هەفتەیەوە دەستپێکراوە دەبێت بەتەواوەتی لەسەر ئەم بناغەیە بێت و هەموو کەسێک بە دەنگێکی بڵند و بەهێزەوە خاوەنداری لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکات.
لەم چوارچێوەیەدا جارێکی دیکە پیرۆزبایی نەورۆز لە گەل و دۆستانمان، بە تایبەت لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. داوادەکەین پیرۆزباییەکانی نەورۆز کە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ئەنجام دەدرێت با ببنە چالاکی بە خواستی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ!
نەورۆز پیرۆز بێت!
بژی ڕێبە ئاپۆ!."