لە کاسێل سڵاو لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا
لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا بە سەدان کەس بەشداری ڕێپێوانێک بوون بۆ سڵاوکردن لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ.
لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا بە سەدان کەس بەشداری ڕێپێوانێک بوون بۆ سڵاوکردن لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ.
سەدان کەس پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و پانکارتی "گەنجان لە شەڕ و ئاشتیدا فیدایی ئاپۆن"، ڕێپێوانیان کرد و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.
جەماوەر تا بەردەم شارەوانی ڕێپێوانیان کرد و گردبوونەوەیان ئەنجامدا و هەڵپەڕکێیان کرد. کاتێک جەماوەر بڵاوەیان کرد، پۆلیس هێرشی کردە سەر گەل.
پۆلیس بە پاساوی "ئاڵای تەجەشە قەدەغەیە" ویستیان ئاڵاکان دەستبەسەربکەن، گەل ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشی پۆلیس نیشاندا. کەچی پۆلیس دەستبەرداری هێرش نەبوون.
ڕێکخەرانی چالاکییەکە هێرشی پۆلیسیان شەرمەزارکرد و دووپاتیان کردەوە کە گەنجانی کورد بەشێوەیەکی ئاشتییانە داواکانیان دەردەبڕن.