بە دیمەن

دەلیل زیلان: پڕۆژەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەرفەتێکی زۆر مەزنە

ڕۆژنامەنووس دەلیل زیلان ڕێکەوتنەکەی دیمەشقی وەک دەستکەوتێکی مەزن هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەدا پڕۆژەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەرفەتێکی زۆر مەزنە.

ڕۆژنامەنووس دەلیل زیلان ئاماژەی بەوەدا کورد  لە هاوسەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوین بوو بە ناوەند و هێزێکی گرنگە، ئاماژەی بەوەشکرد لەگەڵ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ داهاتوویەکی جیاواز هاتووتە پێش.

ڕۆژنامەنووس دەلیل زیلان لەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێىەر ئاپۆ و ئەو ڕێکەوتنەی لە دیمەشق واژۆکرا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد. زیلان ئاماژەی بەوەدا ڕێکەوتەکە گرنگ دەبینێت و ٨ ماددەی ڕێکەوتنەکە لە چوارچیوەی گشتیی و ئاستی پێوانەییە. و زیلان گوتی: "ئیدارەی کاتی دیمەشق بە فشاری دەوڵەتی تورک ویستی، قەسەدە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و بە هەموو شتێکی خۆیەوە دەربازی حکومەتی دیمەشق ببێت. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و شاندی قەسەدە لەبەر ئەمە ڕاپەڕین و ئاماژەیان بەوەدا بە گفتوگۆ لەسەر کۆمیسیۆن دەتوانن ڕێکەوتن بکەن".

ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی

دەلیل زیلان ڕایگەیاند ئەو ڕێکەوتنە کۆمەڵایەتیەکە لە ١٣٤ خاڵ پێکدێت کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پێشتر ناردبووی، لەو ئاستەدا هەموو ڕەنگەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئامێز دەگرێت و نوێنەرایەتیان دەکات و گوتی: "لەسەر بنەمای ئەنجامی ئەمەش چاوپێکەوتنێک لە دیمەشق ئەنجام درا. لە پشتەوەی ڕێکەوتنەکەدا ٨ خاڵ هەیە".

کورد دەبێت بە هاوبەشی تەواوی سووریا

دەلیل زیلان ئاماژەی بەوەدا بە ڕێکەوتن لەگەڵ کورد دەبێت بە هاوبەشی نوێی سووریا و گوتی: "کورد تەنها لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نەماوە. کۆنەرەستی هەتەشەش ناتوانێت بە تەواوەتی سووریا لە ئامێز بگرێت و نوێنەرایەتیان بکات. ئەگەر سووریا. ئێمە باسی پراکتیک دەکەین کە دیموکراسی جێبەجێ بکات، فرەڕەنگی هەموومان نوێنەرایەتی بکات. لە ناو ساڵێکدا دەتوانین مەزڵوم عەبدی وەک سەرۆکی سووریا ببینین. باس لە دەستکەوتێکی بەو شێوەیە دەکەین".

کورد ئیدی ئەکتەرێکی هەرێمییە

وتێشی: "ڕاستییەک هەیە کوردستان دابەشکراوە بەسەر چوار بەشدا. کورد ئیدی کوردی پێشوو نییە. کورد لە ناو هاوسەنگی نوێدا و دەبێت بە ناوەند و هێزێکی گرنگ".

پڕۆژەی چارەسەری بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین

دەلیل زیلان بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتی بە بیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەدا ئەو ڕوانگە نەک تەنها بۆ کوردستان، بۆ تەواوی ڕۆژهەلاتی ناوین دەرفەتێکی گەورە و چارەسەرییە و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازەکەی ئەوەی نیشاندا کە داهاتوویەکی جیاواز دەتوانرێت بە دی بێت و دەیەوێت دیموکراسی هەمیشەیی بکات. ئەگەر ئەمانە هەبێت کەس ناتوانێت شەڕی مەزهەبی و ئایینی و کەمەنەتەوەییەکان بکات".

حساباتەکانی شەڕ لە ناوچوون

لە کۆتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا لە نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژئاوا ناردویەتی، لە بری شەڕ و  ڕوانگەی چارەسەری پرسەکان و کۆتایی هێنان بە شەڕ هەبوو و گوتی: "ئەم ڕوانگە تەنها بۆ کوردان نا، بۆ هەموو گەلان گرنگە. هێزی ڕێبەر ئۆجالان چارەسەری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین دەهێنێت. هەربۆیە هەموو حساباتەکانی شەڕ لە ناوچوون".