کەجەکە یادی شەهیدانی کۆمەڵکووژی هەڵەبجەی کردەوە
کەجەکە ٣٧هەمین ساڵیادی کۆمەڵکووژی شەهیدانی هەڵەبجەی بەڕێزداری یاد کردەوە وهێزە کۆمەڵکوژکەرەکانی، شەرمەزار کرد.
کەجەکە ٣٧هەمین ساڵیادی کۆمەڵکووژی شەهیدانی هەڵەبجەی بەڕێزداری یاد کردەوە وهێزە کۆمەڵکوژکەرەکانی، شەرمەزار کرد.
لە بەیاننامەکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکەدا ڕاگەیاندراوە کۆمەڵكوژووی هەڵەبجە یەکێک لە کۆمەڵکووژییە زۆر سەخت و دڕندانەکانی مێژووی مرۆڤایەتییە و لە ساڵیادی ئەم کۆمەڵکووژییەدا جارێکی دیکە ڕژێمی دیکتاتۆری سەدام بە توندی شەرمەزار کرا.
کەجەکە هەروها ئاماژەی بەوەدا کە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٧ی شوبات ڕاگەیەندرا، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کۆمەڵكووژی بەمشێوەیە بەسەر گەلی کورد و هیچ گەلێک نەیەت هەنگاوێکی مێژوویی بوو و گوتی: "بۆ ئەوەی کۆتایی بە مێژووی کۆمەڵکووژی بێت، بۆ بونیاتنانی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهانێک بە ژیانی یەکسانی و ئازادی گەلان، دەبێت بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکرێت. تێکۆشان لەسەر ئەم بنەمایە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە".
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیە: "یەکێک لە ڕۆژە هەرە قورس و پڕ ئازارەکانی مێژووی کوردستان ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەیە، لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کە ٣٧ ساڵ پێش ئێستا بەکارهێندرا، لە هەڵەبجە بە هەزاران کورد شەهیدکران، ئەم کۆمەڵکوژییەی کە لەلایەن ڕژێمی زاڵمی سەدامەوە ئەنجام درا جارێکی دیکە بە توندی شەرمەزار دەکەین، ئەو مرۆڤانەی لە کۆمەڵکوژییەکەدا ژیانیان لەدەستدا بە ڕێزدارییەوە بەبیر دەهێنینەوە، هەروەها لە کەسایەتی ئەواندا شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە ڕێزداری و منەتدارییەوە بەبیر دەهێنینەوە و پابەندبوونی خۆمان بە بیرهێنانەوەیان جارێکی دیکە دووبارە دەکەینەوە.
کۆمەڵکوژی هەڵەبجە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا یەکێک لە کۆمەڵکوژییە هەرە قورس و دڕندانەکان، زیاتر لە پێنج هەزار کورد بەهۆی بۆردوومان بە چەکی کیمیایی بەیەکجار شەهیدکران، زۆربەی ئەو کەسانەی کوژران ژن و منداڵ بوون، لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکی ئەوەندە بە ئازار و دڕندانە سیستەمی دەوڵەتپارێز خۆی کەڕ و کوێر کرد، هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکە هەڵوێستێکی جددییان نیشان نەدا، هەروەها بۆ ئەوەی جارێکی دیکە گەلی کورد ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی نەبێتەوە هیچ هەڵوێستێکیان نەنواند، بە پێچەوانەی ئەمە، بەهۆی سیاسەتەکانیان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکان، لە سەرەتادا لەناوبردنی گەلی کورد و گەلان نەبووە خەمیان، لە ڕاستیدا ئەو کۆمەڵکوژییەی بەرامبەر بە گەلی کورد کرا دەرئەنجامێکی سیستەمی دەوڵەتپارێزی سەرمایەدارییە، کۆمەڵکوژی هەڵەبجەش یەکێکە لەوان.
بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی بەرامبەر بە گەلی کورد و گەلان نەکرێت، بۆ ئەوەی ئاشتی و ئازادیی بگاتە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری جیهان، ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی تێکۆشانێکی نیو سەدەیی کرد، بانگەوازی ‘ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک’ کە لە ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ـدا کردی، قۆناغێکی مێژوویی ئەم تێکۆشانە بوو، بۆ ئەوەی کۆتایی بە مێژووی کۆمەڵکوژی بهێنرێت، بۆ ئەوەی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانێک بە ژیانی یەکسان و ئازادیی گەلان دروست بکرێت، پێویستە بانگەوازی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکرێت، تێکۆشان لەسەر ئەم بنەمایەش ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە.”