کەجەکە: دایکە ساکینە یەکەم شەهیدی پڕۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە"

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە یادی ساکینە ئاراتی کردەوە، کە لە ٩١ساڵەی تەمەنییدا گیانی لەدەستدا و یەکێک بوو لە کەسایەتییە سیبموڵییەکانی دایکانی ئاشتی، کەجەکە گوتی: "دایکە ساکینە یەکەم شەهیدی پڕۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەرێتیمانە."

دایکە ساکینە ئارات

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕاگەیاندرواێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەستنیشانی کرد لەبەرانبەر شەهادەتی ساکینە ئاراتدا بەژنیان دادەنەوێننەوە و ئەمەی گوت: "شایستە بە بیرهێنانەوەی دایکە ساکینە و هەموو دایکانی بەرخۆدەرمان، بەڵێنی دامەزراندن و هێنانەئارای ئاشتی و دیموکراسی و بونیاندنانی ژیانی ئازاد دووبارە دەکەینەوە."

ناوەڕۆکی ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیە:

"ئاشکرایە لە قۆناغێکی مێژوویی تێکۆشانمانداین. هەواڵی مەرگی دایکە ساکینەمان پێگەیشت، دایکە ساکینە هەموو تەمەنی خۆی، ڕەنجی خۆی و ڕۆڵەکانی خۆی بەخشیوە بەم تێکۆشانە، قوربانی مەزنی داوە و جێگەی خۆی لە نێو تێکۆشانی شکۆدارانەی ژنانی کورد و دایکانی کورددا گرتووە. دایکە ساکینە کە لە تێکۆشانی ئازادییدا جێگەی گرتووە، چاندی پیرۆزی دایکی زیندووە ڕاگرتووە، بە کارەکانی دووژمنی دووچاری شەرم و دۆستەکانی ئاسوودە کرد، هەموو ژیانی لە بەرخۆداندا بووە، بە ڕێز و خۆشەویستییەوە یاد دەکەینەوە. پەیوەست بە شایستەیی بیرهێنانەوەی، بەڵێنی مەزنکردنی تێکۆشانمان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەدەین و دووبارە جەخت لە باوەڕدارییمان دەکەینەوە کە بە دڵنیاییەوە تێکۆشانی ئازادی ژنانی کوردستان بگەیەنین بە سەرکەووتن.

دایکە ساکینە، دوای ساڵانێک کە زمان، چاند و مافی خۆبەڕێوەبەردنی زمانی کوردی پێشێل کرا و بوونە هۆکاری ڕاپەڕین، لە نێو بنەماڵەیەکی دوورخراوەدا لە دایک دەبێت. بووە گەواهیدەری هەموو هەلومەرجە سەختەکانی ژیانی دوورخراوەیی و فشارەکان لەسەر گەلی کورد. وێڕایی هەموو ئەو شتانە دەستی بە چاندی خۆییەوە گرت. وەک نوێنەری بەرخۆدانی چاندی کوردی کۆمیناڵی دەرەوەی وڵات، بە ڕەنجێکی مەزن و پیرۆزەوە منداڵەکانی پەروەردە و گەورە کرد. بە چاندی کۆمەڵایەتی  و ڕوحی بەرخۆدانەوە منداڵەکانی پەروەردە کرد.

جەمال ئاراتی کوڕی لە ساڵی ١٩٨٤دا لە زیندانی ئامەد لە دژی ئەوانە وەستایەوە کە بە ئەشکەنجە و کارە نامرۆڤایەتییەکانیان هەوڵییان دەدا ناسنامەی گەلی کورد لەنابەرن. بە بەرخۆدانەکانی زیندانییەوە نوێنەرایەتی ناسنامەی کوری بە شکۆی کرد، بووە سیمبوڵی دڵنیاکردنەوەی هەبوونی گەلی کورد. کاتێک جەمال ئارات لە ڕۆژوی مردندا شەهید بوو، دایکە ساکینە بە ژوور سەرییەوە بوو. دوو کوڕی دیکەی پێشکەشی تێکۆشانی ئازادی کوردستان کرد. کاتێک کە منداڵەکانی لە دۆزی ئازادییدا شەهید بوون، دایکە ساکینەش بە هۆشمەندییەکی قوڵترەوە وڵاتپارێزی و چاندی کۆمەڵایەتییەکانی مەزنتر کرد. ئازاری لە دەستدانی منداڵەکانی لە دڵییدا ناونشین کرد و وەک دایکێک درێژەی بە تێکۆشانی خۆیی دا. لە ٤١ ساڵەی تێکۆشانییدا هەمووکاتێک بەرگری لە ئاشتی کرد، بۆئەوەی جەرگی دایکان نەسووتێ، دەیویست دەنگی بگەیەنێت بە هەموو جێگەیەک. بە بڕیاردارییەکی مەزنەوە درێژەی بە تێکۆشانی خۆییدا و بووە یەکێک لە دایکانی ئاشتی.

دایکە ساکینە، وێڕای هەموو شەڕەکان و شەهادەتی ڕۆڵەکانی لە پێناو کۆتایهێنان بە شەڕ لە بەرخۆداندا بوو. لە تێکۆشانی ئاشتییەوە تا تێکۆشانی مافەکانی مرۆڤ، دیموکراسی و ئازادی هیچ کاتێک پاشکەشی نەکرد. بەم هۆکارە دایکە ساکینە بووە یەکەم شەهیدی پڕۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتک" کە لە لایەن ڕێبەرێتیمانەوە دەستپێکراوە. لە ئاست شەهادەتییدا بە ڕیز و پێزانینەوە بەژنمان دادەنەوێنییەوە. پەیوەست بە شایستەبوونی یادکردنەوەی دایکە ساکینە و هەموو دایکانی بەرخۆدێرەمان، بەڵێنی دامەزراندن و پێکهانانی ئاشتی و دیموکراسی و بونیادنانی ژیانی ئازاد دووبارە دەکەینەوە.

داوا لە هەموو کۆمەڵگە، ژنان و گەنجانمان دەکەین خاوەنداری لە بیرهێنانی شەهیدی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دایکە ساکینە بکەن و دەنگی بۆ ئاشتی و دیموکراسی و تێکۆشانەکانی بۆ ئازادی مەزنتر بکەن."