سۆهر: لە سوریادا ١٥٠٠ عەلەوی کوژراون

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەناراوەکانی سوریادا کوژراون گەیشتووە بە ١٥٠٠ کە زۆرینەیان عەلەویین.

بە گوێرەی سۆهر ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی توندتیژییەکاندا لە ٦ی ئادارەوە لە سەرانسەری کەناراوەکاندا بڵاوبووەتەوە و بووە بە هۆکاری کۆمەڵکوژی، گەیشتووە بە ١٥٠٠ کەس.

سۆهر ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرینەی ئەو کەسانەی کۆمەڵکووژ کراون عەلەویین. کە بە دڕندەترین شێوە لە کۆڵان، ماڵەکان و بازاڕەکاندا کوژراون.