قەسەدە لە دێر حافر و قەرەقۆزاق چالاکی ئەنجامدا

شەڕڤانانی هێزەکانی قەسەدە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بە چەتەکانی لە دێرحافر و قەرەقۆزاق چالاکییان ئەنجامدا.

لە ڕاگەیاندراوەكەی قەسەدەدا هاتووە، دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی بەردەوامن لە هێرشە دڕاندانەكانیان بۆ سەر ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە:.

 "دوێنێ لە بەرەی بەنداوی تشرین؛ فڕۆكەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك هێرشی كردە سەر خانووی كرێكارانی بەنداوەكە، هەروەها چەتەكانی بە تۆپی قورس گوندەكانی دەوروبەری بەنداوەكەیان بۆردوومان كرد، لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێكەوتەوە.

ئەوەش هاتووە، هەر دوێنێ لە بەرەی قەرەقۆزاق، فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەر تورك چەندین هێرشیان كردە سەر گوندی “غەساق” لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق، دواتریش دەوڵەتی داگیركەر تورك و چەتەكانی، بە تۆپ و تانك و مووشەك هاوێژەكانی و گولـلە هاوەن گوندەكانی “تینە، جادە، بیر حەسو، دیكان، مەلحە”ـشیان بۆردوومان كرد، هەروەها گردی سەیفی و قەرەقۆزاقیانیش بۆردوومان كرد، هێرشەكە هەڕەمەكی بوو و بە زیاتر لە ٨٠ گوللە هاوەن ئەنجامدرا، زیانی ماددی بە ماڵ و موڵكی هاوڵاتییان كەوت.

هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە، لە بەرامبەر هێرشەكانی دەوڵەتی تورك و چەتەكانی، شەڕڤانانمان دوو ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا كە تێیدا شوێن و مۆڵگەكانی داگیركەری تورك و چەتەكانی لە ڕۆژئاوای پردی قەراقۆزاق كرایە ئامانج، بەڵام ژمارەی زیانەكان نەزانرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، یەكینەكانی شەهید هاروون ئۆپەراسیۆنێكیان لە شوێنی كۆبوونەوەی چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك ئەنجامدا كاتێك خۆیان ئامادە دەكرد بۆ هێرشكردنە سەر یەكێك لە خاڵەكانی هێزەكانمان لە بەرەی دێرحافر، لەو ئۆپەراسیۆنەدا چەتەیەك بریندار کرا.