لە کۆپنهاگی شەهیدانی هەڵەبجە یاد کرانەوە
لە شاری کۆپنهاگی پایتەختی دانیمارک مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ ٥ هەزار شەهیدی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بەڕێوەچوو کە لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ بە هێرشی کیمیایی لەلایەن ڕژێمی سەدامەوە کۆمەڵکوژ کران.
لە شاری کۆپنهاگی پایتەختی دانیمارک مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ ٥ هەزار شەهیدی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بەڕێوەچوو کە لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ بە هێرشی کیمیایی لەلایەن ڕژێمی سەدامەوە کۆمەڵکوژ کران.
یادەکە لە کەسایەتی شەهیدانی هەڵەبجە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی سەرجەم شەهیدانی کوردستان، دەستی پێکرد.
دواتر وتار پێشکەش کرا و زانیاری لەسەر کۆمەڵکوژی هەڵەبجە باس کرا. لەو وتارەکاندا ئاماژە بەوە کرا؛ "بۆ ئەوەی ئەو جۆرە کۆمەڵکوژیانە بەسەر گەلی کورددا دووبارە نەبێتەوە، پێویستە کورد ناکۆکییە ناوخۆییەکانی وەلا بنێت و یەکڕیزیی خۆی بنیات بنێت".
هەروەها لە مەراسیمەکەدا باس لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک کرا و ڕاگەیەندرا، "پێویستە گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بە باشی لەم پرۆسەیە تێبگەن و خاوەنداری لێبکەن".
مەراسیمی بە بیرهێنانەوەکە بە دروشمی "شەهیدانی هەڵەبجە نامرن"، "شەهیدان کەرامەتی ئێمەن"، "مەرگ و نەمان بۆ فاشیزم و دیکتاتۆری"، "بژی گەریلا"، "بژی ڕێبەر ئاپۆ" کۆتایی هات.