ئەمڕۆ دەستەی عەشایەری شەنگال، لە دژی ئاڵۆزییەکانی سوپای عێراق لە شەوی ڕابردووەوە لە ناو شەنگال، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
دەخیل موراد لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بەناوی دەستەی عەشایەری شەنگالەوە بەیاننامەیەکی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو، زۆر خەمبارین بەم دۆخە و داواکارین هەموو لایەک بە هەستیارییەوە مامەڵە لە گەڵ دۆخەکەدا بکەن و ئارامی شارەکە بپارێزن، پێویستە کێشەکانی عێراق لەگەڵ یەبەشە بە دیالۆگ و دانوستان چارەسەر بکرێن و ڕێز لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەبەشە بگیرێت کە لە شەڕی دژ بە داعش و پاراستنی ئێزدییەکان رەوڵێکی پاراستنی بووە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاند؛ داواکارین لە عێراق، هەرچی زووە لەبەر هەستیاری دۆخەکە هێزەکانی سەر بە فرقەی ٢٠ـی سوپای عێراق لەناو شەنگال بکشێننەوە.