سوپای عێراق هێرشی کردە سەر شەنگال: خەڵک بەرەنگاری بوونەوە
شەوی ١٨ی ئادار سوپای عێراق هێرشی کردە سەر شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە). لە بەرانبەردا گەل بەرەنگاری هێرشەکان بوونەوە.
شەوی ١٨ی ئادار سوپای عێراق هێرشی کردە سەر شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە). لە بەرانبەردا گەل بەرەنگاری هێرشەکان بوونەوە.
شەوی ڕابردوو سوپای عێراق هێرشی کردە سەر شەڕڤانانی یەبەشە و سێ شەڕڤانانی یەبەشە بریندار بوون.
دوای هێرشەکە، سوپای عێراق ناوەندی شارەکەی گەمارۆدا و تانک و چەکی قورسی لەسەر شەقامەکان جێگیرکرد.
بە سەدان هێزی سەربازی و پۆلیس لەو ناوچەیە جێگیر کران. ڕێگەی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی شارەکە بە تەواوی لەلایەن سوپای عێراقەوە کۆنترۆڵ کرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەلی شەنگالیش لە بەرانبەری سوپای عێراق دەستیان بە بەرخۆدان کرد.
گەلی شەنگال لە بازگەی هێزە عێراقییەکان لە عامودێ کە دەکەوێتە نێوان شەنگال و چل مێرا، ڕێگرییان لێ کرا بچنە ناو شارەکەوە. بەڵام گەل بەسەر بەربەستەکەدا تێپەرین و گەیشتنە ناوەندی شار.
بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانی ئەنجوومەنی گەلی شەنگال، گەل ڕوویان کردە گەڕەکی یەرمووک کە شەڕڤانانی یەبەشە لەوێ بریندار بوون و بە وتنەوەی دروشمەکانیان نارەزایەتی خۆیان دەربڕی.
پاشان گەل بەرەو گەڕەکی ئەمین ئەلوەتەنی بەڕێکەوتن. هێزەکانی سوپا لە ناوەندی شار هەوڵیان دا جەماوەر گەمارۆ بدەن، بەڵام گەل بە بەرخۆدان ڕووبەڕوویان بووەوە.جێی ئاماژەیە تا ئێستا یەبەشە هیچ لێدوانێکی نەداوە.