لە دراگوینان شەهیدانی هەڵەبجە یادکرانەوە

لە شاری دراگوینانی فەڕەنسا، شەهیدانی کۆمەڵکووژی هەڵەبجە و کوردستان یادکرانەوە

لە مەراسیمەکەدا دوای خولەکێک ڕێزگرتن، لە قسەکاندا ئاماری هێرشە کۆمەڵکووژییەکانی ڕژێمی سەدام حوسێن بە بیرهێنرایەوە کە لە دژی کوردان بە ناوی 'ئەنفال' ئەنجام درا.

ڕاگەیاندرا لە ساڵانی ١٩٨٦ و ١٩٨٩دا لەم هێرشانەدا نزیکە ٢٠٠ هەزار کورد کۆمەڵکووژ کران، بە هەزاران گوند سوتێنران و بە میلیۆنان مرۆڤ لە زێدی خۆیان ئاوارە بوون.

لە یادکردنەوەکە ڕاگەیاندرا هێرشی کیمیایی لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ لە هەڵەبجە یەکێک لە کۆمەڵکووژییە زۆر سەختەکانی مێژوویی مرۆڤایەتییە.

جەختکرایەوە بۆ ئەوەی تراژیدیایەکی وەها ڕوونەدات دەبێت کوردن ببن بە یەک.

لە چالاکییەکەدا بانگەوازی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگێندرا و ڕاگەیاندرا کە دەبێت ئەم پڕۆسە بە باشی لێ تێبگەین.

لە یادکردنەوەکەدا سینەفزیۆنێک لەسەر هەڵەبجە نیشاندرا و یادکردنەوەکە بە دروشمی "شەهیدانی هەڵەبجە نەمرن"، "شەهیدان شکۆمانن" و "بمرێت فاشیزم" بەرزکرایەوە.