ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا پشتگیرییان دا بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ

پەڕلەمانتارانی یەکێتی ئەورووپا پەیوەست بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە قسەیان کرد و ئاماژەیان بەوەکرد دەبێت هەلومەرجی کارکردنی ڕێبەر ئاپۆ باش بکرێت و ئەورووپا فشار لە تورکیا بکات.

پەرلەمانی ئەوروپا

بەشێک لە پەڕلەمانتارانی ئەورووپا پەیوەست بە بانگەوازی ئاشتی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ و ئاگربەستی ١ی ئاداری پەکەکە، بە ناونیشانی 'دەبێت تورکیا پشتگیری بانگەوازییەکە لە پێناو ئاشتی و دیموکراتیکییدا بکات' بڵاوکردوە و سەرنجیان خستەسەرئەوەی بانگەوازە مێژوویەکە نەک تەنها بۆ تورکیا بەڵکو بۆ ئاشتی و دیموکراسی  هەموو هەرێمەکە دەرفەتێکی گرنگە.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەوەی گرنگ و پێویستە لە ئێستادا بکرێت و ببێتە ڕاستییەک ڕەخساندنی هەولومەرجی سیاسی و یاساییە. گەڕانەوەی سەروەریی یاسایە، بەردانی زیندانیانی سیاسی، کۆتایهێنانە بە سەپاندنی قەیوم و ڕاوەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانە لە دەرەوەی سنور، هەموو ئەمانە هەنگاوێکی گرنگە کە پێویستی  بە پشتگیریدانی نێونەتەوەیی هەیە."

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە تورکیا کراوە ئەم دەرفەتە مێژوویە لە دەست نەدات، وە دوایان لە کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا ئەورووپا کراوە پشتگیری بداتە پرۆسەکە و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.

جەخت لەوەش کراوەتەوە دەبێت ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەیەکی ئازاد بتوانێت دانوستانەکانی پرۆسەکە ئەنجام بدات و ڕێگە بدرێت بەشداری پرۆسەی سیاسی بکرێت، داواکراوە لە کۆمسیۆنی ئەورووپا تا ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆڵی مێژووی خۆی هەستێت، لە پرۆسەی ئاشتییدا هەلومەرجی پێویستی پێشکەش بکات.

'هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە'

لە درێژی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "وێڕای ئەوەی پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاندووە، کەچی هێزەکانی تورکیا لەسەر هێرشەکانی لەسەر هەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوامە. هیچ پاساوێکی گونجاو بۆ ئەم هێرشانە نییە؛ دەرنجام ئەم هێرشانە دەبێتە ڕێگر لەوەی پەکەکە بەرەو دیموکراستی هەنگاو بنێت. لە بری ئەمە گرەنتی ئەمنی پێویستییە وابکات پەکەکە کۆنگرەی خۆی ببەستێت و ڕێگە بە ئەندامانی بدات ڕۆڵی نوێی مەدەنی بگێڕن."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هیچ پاساوێکی نییە و داوا لە کۆمسیۆنی ئەورووپا کراوە فشار لە تورکیا بکات کۆتایی بە هێرشە سەرسنووریەکانی بهێنێت.

'بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان لێگەڕینی ئاشتییە'

پەیوەست بە بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئەمە گوتراوە: "بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان لێگەڕینی دیموکراستی و ئاشتییە. ڕێگەی دیموکراسی گرنگە بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی. لاوازبوونی دیموکراسی لە تورکیادا بووە بە جێگەی نیگەرانی  و بانگەوازی دەکەین کە دەبێت کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا لە نێوان یەکێتی ئەورووپا-تورکیا و پێکهێنانی پێوانەی دیموکراتیکدا پەیوەندییەک درووست بکات."

ناوی پەڕلەمانتارانی ئەورووپا کە واژۆییان لەسەر ڕاگەیاندراوەکە کردووە بەم شێوەیە:

Leila CHAIBI, France, The Left

Andreas SCHIEDER, Austria, S&D

Leoluca ORLANDO, Italy, Greens/EFA

Per CLAUSEN, Denmark, The left

Damien CARÊME, France, The Left

Ana MIRANDA, Spain, Greens/EFA

Brando BENIFEI, Italy, S&D

Ozlem DEMIREL, Germany, The Left

Marina MESURE, France, The Left

Anthony SMITH, France, The Left

Irene MONTERO, Spain, The left

Hanna GEDIN, Sweden, The Left

Jonas SJÖSTEDT, Sweden, The Left

Isabel SERRA, Spain, The Left

Martin Schirdewan, Germany, The Left

Evin INCIR, Sweden, S&D

LI ANDERSSON, Finland, The Left

Erik MARQUARDT, Germany, Greens/EFA

Vicent MARZA, Spain, Greens/EFA

Rudi KENNES, Belgium, The Left

Rima HASSAN, France, The Left

Vladimir PREBILIČ, Slovenia, Greens/EFA

Jaume ASENS LLODRA, Spain, Greens/EFA

Krzysztof ŚMÍSZEK, Poland, S&D

Cristina GUARDA, Italy, Greens/EFA

Nikos PAPANDREOU, Greece, S&D

Pasquale TRIDICO, Italy, The Left

Estrella GALÁN, Spain, The Left

Irena JOVEVA, Slovenia, Renew