تولای حاتەم ئۆغوڵاری سەردانی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵی کرد: قەد ئەم کردەوانە قبوڵ ناکەین
تولای حاتەم ئۆغوڵاری هاوسەرۆکی دەم پارتی، لەگەڵ شاندێک سەردانی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵیان کرد.
تولای حاتەم ئۆغوڵاری هاوسەرۆکی دەم پارتی، لەگەڵ شاندێک سەردانی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵیان کرد.
دوابەدوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ، شاندێکی دەم پارتی سەردانی شارەوانی ئەستەنبوڵیان کرد.
دوای ئەم دیدارە، تولا حاتەم ئۆغولاری لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) کۆبووەوە و قسەی کرد.
ئۆغولاری دەستگیرکردن ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو و ١٠٦ کەسی بە کودەتایەک لە دژی ئیرادەی گەل وەسف کرد و ڕایگەیاند: "ئەمە قەد قبوڵکراو نییە. ئەو لایەنەی لە ڕێگەی سیاسەتەوە توانای ڕووبەڕووبوونەوەیان نییە، لە ڕێگەی سیاسەتی قەیوم و ڕێژیمی قەیومەوە، گرتن، زیندانیکردن و هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی خوێندنەوە دەست بەکار دەبن. ئێمە قەد ئەمە کردەوانە قبوڵ ناکەین."
تولای حاتەم ئۆغولاری لە درێژەی قسەکانیدا ئەم کارانەی حکومەتی بە جۆرێک لە تێکدان لە دژی پڕۆسەی ئاشتی ناوبرد و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی دەستگیرکراوەکان و بە تایبەت ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو کرد.