کۆمیتەی بەڕێوەبەریی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان، سەبارەت بەو پڕۆسەیەی کە بە پێشەبگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە و قۆناغی نوێی تێکۆشان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری جیهان بە شێوەیەکی بەرفراوان هەڵسەنگێندرا و ئاماژە بەوە کرا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکێکە لەو گۆڕەپانانەیە کە سەر لە نوێ دیزاین دەکرێتەوە.
کۆمێتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە ڕایگەیاند: "لە ئێستادا دیزاینی سەدەی ٢٠ شکاوە و لە داڕماندایە، دەبینرێت لەم دیزاینەدا ڕۆڵی سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕوانگەی سەربازییەوە دراوە بە ئیسرائیل و لەگەڵی بە سعودییەکان دراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مەترسیی دۆخەکە گەیشتووەتە ئێران و تورکیا.
هەبەدەهە لە ڕایگەیەندراوەکەدا دەڵێت: :پەکەکە، هێزی ڕێکخستن و پێشەنگی پرسی کورد و کوردستان، لە پێگەیەکدایە کە هەم کاریگەرە و هەم کاریگەری لەسەرە، بارودۆخی سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتی کورد وەک ١٠٠ساڵ لەمەوبەر نییە. رێکخستنەکەمان لە پێگەیەکی زۆر بەهێزتردایە و دەتوانێ گەورەترین ڕەوڵی هەبێت."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە ئەو پرۆسەیەی کە بزووتنەوەی کورد و ڕێبەرەکەی ڕایدەگەیەنێت، وەک بانگەوازێک بۆ تێپەڕین بۆ گۆڕەپانێکی نوێی تێکۆشان سەیر بکرێت و دەڵێت: "خەباتی ئازادیی کورد کە ٥٠ساڵە بە تێکۆشانی پەکەکە و رێبەرەکەیەوە بەردەوامە، وا دەچێتە قۆناغێکی نوێی تێکۆشانەوە. ئێمە وەک هەبەدەهە یەکڕیزیمان دەگەیەنینە ئاستێکی بەرزی تێکۆشان بۆ خوڵقاندنی دەستکەوتی زیاتر بۆ گەلی کورد و هەموو گەلانی زەحمەتکێشی تورکیا."
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا هەبەدەهە ئاماژەی بەوەدا کە تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی گەلی کورد و تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیی گەلانی زەحمەتکێشی تورکیا گرێدراوی یەکترن بۆیە دەبێت ئەم ڕاستیە و بەرپرسیارێتی لەو بارەوە بەرفراوانتر بکرێت. هەروەها ئەو جیاوازییە کۆمەڵایەتیانەی کە فاشیست و شۆڤێنیزمی تورکی پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن بە تێکۆشانمان لە ناو ببەین."
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە تێکۆشانی دیموکراسی و سۆسیالیزم بەدیلێکە بۆ جێگرەوەی سیستەمی ئیمپریالیستی سەرمایەداری و ئایندەیەکی ئازادە بۆ هەموو گەلان."